ئەگەڕین (بە کوردیی باکووری: Egerîn) مۆتۆرێکی گەڕانی وێبە کە بەپێی بینگ نووسراوە. ئەگەڕین یەکەمین مۆتۆری گەڕانی وێبی زمانی کوردییە و لەسەر دابینکردنی سیستمی بڵاگ و گەڕان، کە ڤیدیۆ و وێنە و ھەواڵ لە خۆدەگرێ بۆ گەلی کورد تەرکیزی کردووە.

ئەگەڕین
دامەزرێنەر(ەکان)کاوە ئۆناتلی
شوێنی سەرەکی, سوێد
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیکوردستان
بەڕێوەبەرانکاوە ئۆناتلی
خزمەتگوزارییەکانفەرھەنگ، گەڕانی ھەواڵ، ڤیدیۆ، وێنە
خاوەن(ەکان)کاوە ئۆناتلی
ماڵپەڕhttps://www.egerin.com/

بیرۆکە

دەستکاری

ئەگەڕین بەدەستی کاوە ئۆناتلی، کوردێکی خەڵکی شاری باتمانی کوردستانی باکوور کە ئێستا لە وڵاتی سوێد دەژی، بەدی ھاتووە. ئۆناتلی دەڵێ ئەگەڕینم بۆ ئەو مەبەستە دروست کردووە کە گووگڵ و مۆتەرەکانی گەڕانی تر ٤٠ میلیۆن کوردیان لە بەکارھێنانی خزمەتەکەیان بە زمانی دایکی مەحرووم کردووە. ئەو ئێژێت بە ڕوونی دیارە کە گەشەپێدانی زمانی کوردی لە سەر ئینترنێتدا پێویستە و کورد، وەک ھەموو نەتەوەکانی تر مافی بەکارھێنانی زمانی دایکی خۆی ھەیە. وەک ئەو دەڵێ ئەگەڕین توانای ناساندنی بەڵگە و ئەلفوبێکانی کوردی ھەیە.[١]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

پەڕاوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «گوتوبێژی کاوە ئۆناتلی لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو». ڕووداو. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری