مستەفا کوڕى عەبدوڵڵا ناسراو بە “ حاجی خەلیفە[١] لە کوردستان بە ئەولیا چەلەبی و هەروەها بە نازناوی “ کاتێب چەلەبی ” ناسراوە ( 1609 - 1657 ) ( 1017 کۆچی - 1068 کۆچی ) جوگرافیناس و مێژوونووسێکی عوسمانی بووە, شارەزای کتێب و نووسەرەکانیان بووە, بەشدار بووە لە هەندێک زانستدا . ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی فرانس بابینگەر وەک گەورەترین ئینسایکلۆپیدیای نێو عوسمانییەکان پۆلێنی کردووە، چونکە ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستهێناوە بە فەرهەنگە گەورە بیبلۆگرافیەکەی “ کشف الضنون لەسەر ناوی کتێب و هونەرەکان .”

حاجى خەلیفە (ئەولیا چەلەبی)
زانیارى کەسی
زایین 1609

ئەستەنبول (قوستەنتینیە)
مردن 6 ئۆکتۆبەر, 1657

ئەستەنبول
هاوولاتى دەوڵەتى عوسمانى 
رەگەز   تورک
ئایین ئیسلام ، سوننە
الحياة العملية
پیشە امێژوونووس،  وئابووریناس،  وجوگرافیاناس،  و،  سەربردەنووس 
زمان عەرەبی،  وتورکی،  وفارسی 
بوارى کار مێژوو 
نەخشەی زەریای هیندی و دەریای چین کە لە ساڵی ١٧٢٨ لەلایەن نەخشەساز ئیبراهیم موتەفەرەفاوە کێشراوە، و لەلایەن حاجی خەلیفاوە لە یەکێک لە کتێبەکانیدا وێنا کراوە

ژیاننامەی دەستکاری

مستەفا کوڕی عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٠١٧ی کۆچی ساڵی ١٦٠٩ی زایینی لە شاری قوستەنتینیە لە دایکبووە لە بنەماڵەی میرزا /نووسەرێکی بچووک کە لە فەرمانگەی سەربازیدا کاری دەکرد. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی شوێنپێی باوکی کەوت، لە ساڵی 1032 کۆچی / 1623ی زاینی پەیوەندی بە دیوانەوە کرد بۆ ئەوەی لە کاری نووسینگەیی ڕابهێنرێت، زۆری نەخایاند پۆستێکی ڕبچووکى وەرگرت کە ژمێریارییە لە یەکەکانی سوپا لە ئەنادۆڵ . بەشدار بوو لە هەڵمەتى سەربازى بۆ سەر وڵاتى فارس و ئابلۆقەى بەغدا 1626ز و گەمارۆى ئەرزەرۆم 1627 و جەنگی کریت لە ساڵی 1647 .

باوکی لە ساڵی ١٠٣٥ی کۆچی لە موسڵ کۆچی دوایی کرد و لە مزگەوتی گەورە ى شاربە خاک سپێردرا ، بۆیە بەرەو دیاربەکر بەڕێکەوت، پاشان لە ساڵی ١٠٣٨ی کۆچی گەڕایەوە بۆ ئەستەنبوڵ و لە ساڵی ١٠٤٣ی کۆچی روویکردە شام .

ئەولیا شارەزاى کولتوری ئیسلامی بوو بە هەر سێ لقەکەیدا کە بریتین لە ئەدەبیاتی عەرەبی، فارسی و تورکی، .

نووسینەکانی دەستکاری

لە دوایین ساڵانی ژیانیدا خۆی تەرخان کردووە بۆ وانەبێژى زانستەکان بە پێی میتۆدی شێخەکانی ئەو سەردەمە، لە نێو کتێبەکانی لەسەر مێژوو کتێبی (کشف الضنون) کە ڕۆژئاواییەکان ناسراون وەکو فەرهەنگی لاتینی bibliographicum . یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمە بیبلۆگرافییەکان، ئەم ئینسایکلۆپیدیایە کە باس لە نزیکەی هەژدە هەزار ناونیشانی کتێبی کلتوورى دەکات.

کتێبەکانی ترى تەرخان کراون بۆ جوگرافیا، ژمارەیان چوارە: فەرهەنگى بیبلۆگرافی کە بە زمانی عەرەبی کۆیکردۆتەوە, کە هەموو لقەکانی زانست و ئەدەبیات دەگرێتەوە, پاشان کتێبە سەرەکییەکەی لەسەر جوگرافیای گشتی بە زمانی تورکی ، و لە کۆتاییدا دوو بەرهەمی بە زمانی تورکی کە ەکێکیان دەستکاریکراوی ئەتڵەسێکی ئەوروپی ئەو سەردەمە و ئەوی دیکەیان کتێبێکی کاری مێژووییە پەیوەندییەکی نزیک بە جوگرافیاو گەشتەوە هەیە و لە کوردستان ناسراوە بە سیاحەتنامەى ئەولیا چەلەبى[٢] وەرگێڕانى سەعید ناکام و چاپکراوى کۆڕى زانیارى کورد ساڵى 1979 .

 
نەخشەى بەشێکى کوردستان و لوڕستان

هەروەها چەندین کتێبی دیکەی نووسیوە لەوانە:

    • تحفة الكبار في أسفار البحار
    • تقويم التواريخ
    • ميزان الحق في التصوف
    • سلم الوصول إلى طبقات الفحول
    • تحفة الأخيار في الحكم والأمثال والأشعار
    • جهان نما
  • وێنەی ئەو زانایە و ناوەکەی بە زمانی تورکی جەهان نمایە

کتێبى سیاحەتنامەى (جیهان نما) دەستکاری

یەکێک لە کتێبەکانی ئەولیا چەلەبی بە ناوی "چیهان نما" یە، بەرهەمێکە کە هەموو زانیارییە جوگرافییەکانی ئەو سەردەمەی تێدایە. ئەم کتێبە لە دوو کاتى جیادا نووسراوە و بە دونیابینی یەکەم و دونیابینی دووەم ناسراوە. ئەو زانیاریانەی لەم بەرهەمەدا هاتوون تەنها لە گەڕیدەو جوگرافیاناسانی موسڵمانەوە وەرنەگیراوە، بەڵکو لە نووسەرانی ئەوروپی وەک گ. مێرکاتۆر و ل. هۆندیۆس و هەروەها لە بەرهەمەکانی ئۆرتێلیۆس و کلۆڤێریۆسەوە وەرگیراوە. لەم کارەدا زانیاری دراوە دەربارەی ناو و شوێن و بارودۆخی جوگرافی و ناوەندە کارگێڕییەکان و شارە گەورەکان و ڕێگاوبان و خانوو و ئاسانکاری و بینا و مێژوویی شارەکان . باسێکى دوورە درێژى کوردستانیشى تێدایە لە مەلاتیەوە تا وورمێ. لە شەرى نێوان نوێنەرى سەربازى دەوڵەتى عوسمانى و میر ئەبدال خانى بەدلیسى ئامادە بووە.

 
نەخشەى ورمێ و تەورێز

ساڵى مردن دەستکاری

حاجی خەلیفە لە ساڵی ( 1067 کۆچی / 1657 ) لە ئیسلامبول کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "Kâtip Çelebi | Turkish historian | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-09.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2012061016514969706&lng=3