ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو

ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی (عەرەبی) فارس (بەعەرەبی: مجلس التعاون لدول الخلیج العربیە) یاخود ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو یان ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەب، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی عەرەبیە.

پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨١ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.

سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.

ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس (عەرەب) ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.

بیرۆکەی دامەزراندندەستکاری

بیرۆکەی سەرەتایی دامەزرادنی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو دەگەرێتەوە بۆ میری کووەیت جابر ئەحمەد سەباح لە ساڵی ١٩٧٦دا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکاندا بیرۆکەکەی خستەڕوو، ئەوەش بەھۆی ھەستکردن مەترسیەکان کە ھەرەشەیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەکرد، پێشنیاریشی کرد دامەزراندنی ئەنجوومەنەکە لە کاتی بەستنی لۆتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ئوردەن لە ساڵی ١٩٨٠ز رابگەیەنرێت.

بوونیاتناندەستکاری

لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ز سەرکردەی ھەریەکە لە وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین لە کووبوونەوەکدا لە میرنیشینی ئەبووزەبی گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ھاوبەشی کاردکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتەکانیان لە گشت بوارەکاندا تا رادەی یەکگرتنەوەشیان، ھەروھا تۆندکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاری نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجوومەنەکە کە لە ماددەی چوارەمی پەیڕەوی ئەنجوومەنەکەدا ھاتووە.

ئامانجەکاندەستکاری

  1. بە دەستھێنانی ھاوکاری نێوان وڵاتانی ئەنجوومەن لە گشت بوارەکاندا.
  2. بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجوومەن.
  3. دانانی سیستەمێکی یەکانگیر بۆ گشت وڵاتانی ئەندام لە رووی ئابووری، دارایی، بازرگانی و گومرکی.
  4. بەرەو پێشبردنی لایەنی زانستی و تەکنیکی لە بوارە جیاوازەکانی ئابووریدا لە رێگەی دامەزراندنی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.
  5. دانانی پرۆژەی ھاوبەش، ھەروەھا ھاندانی کەرتی تایبەت.

وڵاتانی ئەندامدەستکاری

ناوی وڵات پایتەخت ژ. دانیشتووان ژ. ھاونیشتمانیان رووبەر (کم²) فەرمانڕەوا حوکمڕانی دراو
  عەرەبستانی سعوودی ریاز ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ ٢٠٬٧٦٨٬٦٢٧ ٢٬١٤٩٬٦٩٠ سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشایەتی ڕیاڵی سعودی
  عومان مەسقەت ٤٬٥٩٢٬١١٥ ٢٬٥٢١٬٢٨٩ ٣٠٩٬٥٠٠ ھەیسەم کوڕی تاریق میراتگیری ریالی عومانی
  میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان ئەبووزەبی ٩٬٣٩٧٬٠٠٠ ١٬٥٨٨٬٨٢٠ ٨٣٬٦٠٠ خەلیفە کوڕی زایید سەرۆکایەتی درھەم
  کووەیت کووەیت ٤٬٣٤٨٬٣٩٥ ١٬٣٨٥٬٧٦٦ ١٧٬٨٢٠ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میرنشین دیناری کووەیتی
  قەتەر دەوحە ٢٬٦٧٥٬٥٢٢ ٥٦٠٬١٧٣ ١١٬٥٨١ تەمیم حەمەد ئال سانی میرنشین ریالی قەتەری
  بەحرەین مەنامە ١٬٣٧٨٬٠٠٠ ٦٦٤٬٧٠٧ ٧٦٥ حەمەد عیسا کوڕی سەلمان پادشایەتی دیناری بەحرەینی
سەرجەم -- ٤٤٬٨٢٩٬٠٤٣ ٢٧٬٤٨٩٬٣٨٢ ٢٬٦٧٣٬١٢٣ -- -- --

سەرچاوەکاندەستکاری