ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین
نووسەر و مێژوونووسێکی ڕووسی
ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین (بە ڕووسی: Александр Исаевич Солженицын) نووسەر و ناڕازی ڕووسی، لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨، لە ٣ی ئابی ٢٠٠٨ کۆچی دوایی کردووە. ڕۆماننووس و شانۆنامەنووس و مێژوونووسێکی ڕووسی سۆڤیەت بووە. نووسینەکەی سەرنجی بۆ " گولاگەکان " ڕاکێشا، کەمپەکانی کاری زۆرەملێی یەکێتی سۆڤییەت- بە تایبەتی لە ڕۆمانەکانی دوورگەکانی گولاگ و ڕۆژێک لە ژیانی ئیڤان دێنیزۆڤیچ.
Aleksandr Solzhenitsyn | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | Александр Исаевич Солженицын - ئەلێکساندەر ئیسایڤیچ سۆلژنیتسین |
لەدایکبوون | کیسلۆڤۆدسک, یەکێتی سۆڤییەت | ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩١٨
مردن | ٣ی ئابی ٢٠٠٨ مۆسکۆ, ڕووسیا | (٨٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە |
|
ھاووڵاتی |
|
دەرچووی زانکۆی | زانکۆی ویلایەتی ڕۆستۆڤ |
کارە بەرچاوەکان |
|
خەڵاتە بەرچاوەکان |
|
ھاوسەرەکان |
|
مناڵەکان |
|
واژوو | |
وێبگە | |
solzhenitsyn |
ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین لە ساڵی ١٩٧٠ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی پێبەخشرا، لە ساڵی ١٩٧٤ لە یەکێتی سۆڤیەت دەرکرا و لە ساڵی ١٩٩٤ گەڕایەوە بۆ ڕووسیا. سۆلژنیتسین باوکی «ئیگنات سۆلژنیتسین»ی پیانۆژەنە.[٢]
مردن دەستکاری
لە ٣ی ئابی ٢٠٠٨ لە تەمەنی ٨٩ ساڵی لە نزیک مۆسکۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و لە ٦ی ئاب لە شوێنێکی دڵخوازی خۆی لە گۆڕستانی دێنسکۆی لە مۆسکۆ بە خاک سپێردرا.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Solzhenitsyn Flies Home, Vowing Moral Involvement ...". The New York Times. 27 May 1994. Retrieved 29 May 2014.
- ^ "Ignat Solzhenitsyn to Appear With Princeton University Orchestra". The Trustees of Princeton University. 8 May 2013. Archived from the original on 17 سبتمبر 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین تێدایە. |