ئەلێکساندەر ئاربوزۆڤ

ئەلێکساندەر ئێرمینینگێلدۆڤیچ ئاربوزۆڤ (بە ڕووسی: Алекса́ндр Ермининге́льдович Арбу́зов؛ ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٧–٢٢ی ژانویەی ١٩٦٨) کیمیاناسێکی ڕووسی و سۆڤیەت بوو کە کارلێکی میکالیس-ئاربوزۆڤی دۆزییەوە.

ئەلێکساندەر ئاربوزۆڤ

ئاربوزۆڤ خەڵکی شاری بیلیارسک بووە و لە زانکۆی کازان لەژێر دەستی ئەلێکساندەر زایتسێڤ خوێندوویەتی[١] لە ساڵی ١٩٠٠ دەرچووی زانکۆی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩١١ بووەتە پرۆفیسۆر لە ھەمان زانکۆ، دوای جەنگی جیھانی دووەم خراوەتە سەر پەیمانگای کیمیای ئۆرگانیکی سۆڤیەت.

ئەربوزۆڤ لە ساڵی ١٩٤٣ خەڵاتی ستالینی پێبەخشرا.

ئاربوزۆڤ جگە لە توێژینەوە زانستییەکانی، کتێبێکی کورتی گەشەسەندنی کیمیای ئۆرگانیکی بە زمانی ڕووسی نووسیوە (١٩٤٨).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lewis, D.E. (1994). "The University of Kazan: Provincial Cradle of Russian Organic Chemistry. Part II: Aleksandr Zaitsev and His Students". The Journal of Chemical Education. 71 (4): 91–95. Bibcode:1994JChEd..71A..91O. doi:10.1021/ed071pA91.