ئەشکەوتی حیڕا

شوێنی دابەزینی قورئان بۆ یەکەم جار
(لە ئەشکەوتی حەڕاەوە ڕەوانە کراوە)

ئەشکەوتی حیرا (بە عەرەبی: غار حراء‎) ئەو ئەشکەوتەیە پێغەمبەر محەممەد پێش پێغەمبەرایەتی بەندایەتی تێدا دەکرد،[١] لەو ئەشکەوتەدا بۆ یەکەم جار قورئانی بۆ دابەزی.[٢] دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری مەککە بە دووری چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە لووتکەی چیای نوور، بەرزییەکەی ٦٣٤ مەترە و جێگای چوار بۆ پێنج کەس دەبێتەوە.[٣] درێژییەکەی چوار باڵ و پانییەکەی باڵێک و سێ چارەگە، لەیەک کاتدا تەنیا پێنج کەس دەتوانن تێید دابنیشن، ئەوەی بچێتە ناو ئەشکەوتەکە پشتی لەقیبلە دەبێت، پێش دروستکردنی قاتی دووەمی مزگەوتی حەرام مەککە و کەعبە دیاربوون.[٤] یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیوە. ئەشکەوتەکە کەمێکی کەم گژوگیای تێدایە.[٥] جارێک پێغەمبەر لەگەڵ ھاوەڵیکانی چووە سەر لووتکەی شاخەکە و شاخەکە دەستیکرد بەلەرزین، ئەویش گووتی: ئارام بەوە پێغەمبەرێک و ڕاستگۆیەک و شەھیدێکت لەسەر وەستاوە.[٦][٧]

ئەشکەوتی حیرا

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "لماذا سمي غار حراء بهذا الاسم". المرسال (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-17. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "معلومات عن غار حراء". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-17.
  3. ^ "شاهد مهبط الوحي في غار حراء يعود لطبيعته الخلابة زمن النبوة". RT Arabic (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-17.
  4. ^ "معلومات عن غار حراء سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-17.
  5. ^ "فصل: في غار حراء|نداء الإيمان". www.al-eman.com. Retrieved 2021-10-17.
  6. ^ "فصل: في غار حراء|نداء الإيمان". www.al-eman.com. Retrieved 2021-10-17.
  7. ^ "حكم الصعود إلى غار حراء وغار ثور - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-17.