مەلای باتەیی

(لە ئەحمەدی باتەەوە ڕەوانە کراوە)

مەلای باتەیی (لەدایکبووی ١٦٧٥ لە باتە، ھەکاری – مردووی ١٧٦٠ باتە) (بە کرمانجی: Melayê Bateyî) ناوە ڕاستییەکەی مەلا حوسێنی باتەیە. ئەو شاعیر و نووسەری کلاسیکی کوردی سەدەی حەڤدە و ھەژدەیە.[١][٢] ناوی بە ئەحمەدیش تۆمار کراوە.[٢] باتەیی لەدایکبووی گوندی باتەیە سەر بە پارێزگای ھەکاری. باتەیی غەزەل و قەسیدە و مەسنەوی لێ بە جێ ماوە. غەزەلەکانی غەنایین و بەناوبانگترین مەسنەوییەکەی مەولوونامەی پێغەمبەرە.[١]

بەرھەمدەستکاری

بەرھەمی شیعری باتەیی دەکرێت بە دوو بەشەوە:
١- لیریک (غەزەل و قەسیدە).
٢- ئیپیک (چیرۆکی شیعری = مەولوودنامە).

مەولوودنامە بە کورمانجیدەستکاری

یەکێ لە کارە ناوازەکانی مەلای باتەیی بریتییە لە مەولوودنامە بە کورمانجی کە باس لە لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان محەممەد دەکات لە ١٩ بەش.
لەبەر گرنگی ئەم بەرھەمە ئەدەبییە گەلێک دەستنووسی کەوتووەتە ناوەوە، لە کوردەواریدا دانەی زۆرە، ھەندێکیشی کەوتووەتە نامەخانەکانی ئەورووپا و لەوێ پارێزراون. چەند جارێکیش چاپکراوە.
ڤۆن لۆکۆک لە ساڵی ١٩٠٣ لە بەرلین بەزەنگوگراف وێنەی تەواوی دەستنووسێکی مەولوودنامەی بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوە زیاتر لە دە جار بە چاپ گەیێنراوە: لە قاھیرە، ١٣٢٤ک/١٩٠٦ز؛ لە شام ١٩٣٣ز؛ لە ئەستەمبوڵ، ١٣٥٠ک/١٩٣١ز؛ لە ھەولێر، ١٩٦٦ز؛ لە بەغدا، ١٩٨٢؛ لە دھۆک، ١٩٩٦ز و لە جێی تریش.<br باتەیی ھونەری مەسنەوی (جووت قافیە)ی بەکارھێناوە بۆ ھۆنینەوەی ئەم یادگارە . ھەمووی بریتییە لە شەش سەد دێڕە شیعر (مەسنەوی = دوو نیوە دێڕ). پێشەکی مەولوودنامە بەم ناونیشانەیە «ھذا مولد النبي الھاشمي بلغة الکردي أھل العراق».


نەعتی باتەییدەستکاری

ھلۆ ڕابە ئەبولقاسم ھلۆ ئەی قاسیدێ ئەکبەر
ھلۆ ئەی فەخرا بەنی ھاشم ھلۆ ڕابە تویێ ڕەھبەر
ھلۆ ئەی سەییدێ عالەم ھلۆ ئەی مەخفەرێ ئادەم
ژ ڕەوزێ ڕابە یا خەتەم ژ ناڤ وێ مەرقەدێ ئەنوەر
ژ ناڤ وێ مەرقەدێ نوورین ھلۆ تاھا ھلۆ یاسین
ژ دوو سۆتین ئەمێت مسکین ھلۆ مەھدەرچی پێ مەحشەر
ھلۆ جارەک د حینێ دا کو دا نوور چیت د چینێ دا
حەتا کەنگی د مەدینێ دا نیقاب پۆشی نیقاب ل سەر
نیقاب بو پەردەیا باڤێ ل مەھجووران دەم و گاڤێ
ب ڕەحمەت لێ بکت ئاڤێ شەفاعەت کی ژ بۆ مەھدەر
تویی خاھێ شەفاعاتێ سڤک سازێ موناجاتێ
ھلۆ نوورا ھیدایاتێ ئیمامێ مەسجید و مینبەر
ئیمامێ ئەنبیایێ تو ل قورئانێ خودانێ تو
یەقین ئەم خوش شڤانێ تو شڤانێ ئوممەتێ یەکسەر
شڤانێ ئەسمەری گولباف ھلۆ ئەی نێرگزا تێر ئاڤ
خەدەنگا عیشوەیێ پر تاڤ بکە ئەز کیسەوا عەنبەر
عەبیر و بینە زولفەینێ خودانێ قاپە قەوسەینێ
لە سەر چاڤێن مە نەعلەینێ بنێڕ ئەی داعی بێ سەروەر
تویی داعی حەبیبەڵڵا فیراقێ سۆتن ئەم وەڵڵا
تەڕەححەم یا نەبییەڵڵا ل مەھجووران ھلۆ بنکر
ھلۆ جارەک ژ وێ خاکێ سیاری ھەفت ئەفلاکی
بەلێ سوڵتانێ لەولاکی تویی ئەی ساقی یێ کەوسەر
ئەلا یا ئەییوھەسساقی خودانێ عەھد و میساقی
ھلۆ سواربە ل بوراقی ھەڕە پێش خالیقی ئەکبەر
ھەڕە پێشی خودایێ مە ڕەحیم و ڕەھنە مایێ مە
شەفاعەت کە خەتایێ مە ل دیوانێ بکە مەھدەر
بکە مەھدەر ل دیوانێ د ڕۆژا حەشر و میزانێ
عەفووکە مە ژ عیسیانێ نەبن شەرمەندە ئەی سەروەر
د ڕۆژا حەشرا پڕ ھەی ھەی ھەزاران پەی ل سەر یەک پەی

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ئ ا مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢
  2. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١٨ی ئازاری ٢٠١٦. Retrieved ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦. Check date values in: |accessdate=, |archivedate= (help)