ئەحلام موستەغانمی
ئەحلام موستەغانمی (بە عەرەبی: أحلام مستغانمی ; لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٥٣، تونس) شاعیر و نووسەری جەزائیرییە. یەکەم ژنی جەزائیری بوو کە شیعر و ئەدەبی گێڕانەوەی بە زمانی عەرەبی نووسی.[١] خاوەنی چوار ڕۆمان و شەش دیوانە شیعرە، بە ڕۆمانی بیری لەش لە ساڵی ١٩٩٣ ناسراوە. لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ لەلایەن گۆڤاری عەرەبی بزنسەوە بە ڕیزبەندی #٩٦ و #٥٨ وەک کاریگەرترین عەرەب دانراوە.[٢][٣]
ئەحلام موستەغانمی | |
---|---|
موستەغانمی لە پێشانگای کتێبی بەیروت، ٢٠١٢. | |
لەدایکبوون | تونس، تونسی فەڕەنسی | ١٣ی نیسانی ١٩٥٣
پیشە | نووسەر |
زمان | عەرەبی |
نەتەوە | جەزائیری |
دەرچووی زانکۆی | بەکالۆریۆس لە زانکۆی جەزائیر دکتۆرا لە زانکۆی سۆربۆن |
کارە بەرچاوەکان |
|
ژیاننامە
دەستکاریژیانی سەرەتایی و پەروەردە
دەستکاریبنەماڵەی موستەغانمی لە بنەڕەتدا خەڵکی کۆنستانتین بوون لە ڕۆژھەڵاتی جەزائیر. باوکی کە ناسیۆنالیستێکی جەزائیری بوو، دوای ئاژاوەگێڕییەکانی سێتیف لە ساڵی ١٩٤٥ زیندانی کرا کە دوو برای تێیدا کوژران. لە ساڵی ١٩٤٧ ئازادکرا و خێزانەکەی گواسترایەوە بۆ شاری تونس لە وڵاتی تونس و لە ساڵی ١٩٥٣ موستەغانمی لەوێ لەدایکبووە. باوکی بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی و پشتیوانیی لە سەربەخۆیی جەزائیر. دوای ئەوەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٦٢ سەربەخۆیی بەدەستھێنا، پۆستی دیار و بەرچاوی لە حکوومەتی ئەحمەد بن بێلا وەرگرت. لە ساڵی ١٩٦٥ کودەتاکەی بومێدییەکان بن بێلای لە دەسەڵات دوورخستەوە و باوکی تووشی تێکچوونی دەروونی بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری جەزائیر کرا. ململانێ دەروونییەکانی و بەردەوامی گێژاوی سیاسی لە جەزائیردا، لە ناڕەزایی و سەرلێشێواوی و بێھیواییدا ھێشتییانەوە.[٤]
موستەغانمی یەکەمین بڕوانامەی لە ئەدەب لە زانکۆی جەزائیر وەرگرتووە. دوای تێوەگلانی لە چالاکی مافی ژنان، ڕێی لی گیرا ناوی خۆی تۆمار بکات لە پرۆگرامی ماستەر لە ھەمان زانکۆ، دەستەی بەڕێوەبەران پێیوابوو کە ئازادی ڕادەربڕینەکەی کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێندکارەکانی دیکە دەبێت. ھەروەھا بەھۆی ئەوەی لەگەڵ ھێڵی سیاسیی دامەزرێنەرەکانیدا نەدەگونجا، لە یەکێتیی نووسەرانی جەزائیر دەرکرا.[٥] لە ئەنجامدا موستەغانمی لە فەڕەنسا بەردەوامیی بە خوێندنی دکتۆرا دا، دکتۆرای لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی سۆربۆن بەدەستھێنا بە تێزەکەی، کە دواتر بە ناوی Algérie, femmes et écritures (جەزائیر، ژنان و نووسین) لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکرایەوە،[٦] سەبارەت بە نوێنەرایەتیی ژنان لە ھەردوو ئەدەبیاتی فەڕەنسی و عەرەبیدا.[٧]
ژیانی کەسی
دەستکاریموستەغانمی لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی لوبنانی جۆرج ئەلراسی لە پاریس ھاوسەرگیری کرد.[٨] سێ کوڕیان پێکەوە ھەیە[٥] و لە بەیروت لە لوبنان دەژین.
کارەکان
دەستکاریڕۆمانەکان
دەستکاری- ذاکرة الجسد (بیری لەش / پردەکانی کۆنستانین) - لەلایەن دار ئەدەب، بەیروت، ١٩٩٣، بڵاوکراوەتەوە و ٣٤ جار چاپکراوە. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەک خاڵی وەرچەرخان لە ئەدەبیاتی عەرەبیدا سەیر دەکرێت.
- فوضی الحواس (پشێویی ھەستەکان) - لەلایەن دار ئەدەب لە بەیروت ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکراوەتەوە، ٣٠ جار چاپکراوە.[٩]
- عابر سریر - لەلایەن Dar al adab لە بەیروت ٢٠٠٣ بڵاوکراوەتەوە، ٢٢ جار چاپکراوە.
- الاسود یلق بک (تۆ ڕەشت لێدێت) - لەلایەن ھاشێت-ئەنتوان لە بەیروت ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Davies، Stevie (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). The Independent (بە ئینگلیزی) https://www.independent.co.uk/arts-entertainment/books/reviews/the-dust-of-promises-by-ahlam-mosteghanemi-book-review-allegories-of-erotic-love-and-acts-of-political-resistance-a6819926.html. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Power 100, The World's Most Influential Arabs, Rank List 2007 - ArabianBusiness.com». Arabian Business. ٢ی ئایاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ . ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ https://web.archive.org/web/20080607055108/http://www.arabianbusiness.com/power100/profile/508. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ www.encyclopedia.com https://www.encyclopedia.com/international/encyclopedias-almanacs-transcripts-and-maps/mustaghanmi-ahlam-1953. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا Ahlam Mosteghanemi - احلام مستغانمی - أحلام مستغانمی - Website http://www.ahlammosteghanemi.com/#!about-english/c1pfk. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Mostaganem، Ahlam (١٩٨٥). Algérie, femmes et écritures [Algeria, Women, and Writings] (بە فەرەنسی). Éditions Harmattan. ژپنک ٢٨٥٨٠٢٥٠٦١.
- ^ Research Explorer The University of Manchester (بە ئینگلیزی) https://research.manchester.ac.uk/en/studentTheses/restorying-the-postcolonial-algerian-narration-in-the-fiction-of-. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Zouari، Fawzia (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣). «"Un doux parfum de scandale"». Jeune afrique.
- ^ ThriftBooks. ThriftBooks (بە ئینگلیزی) https://www.thriftbooks.com/w/chaos-of-the-senses-algeria-trilogy-2_ahlem-mosteghanemi/20326762/. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)