ئەبوو لەیلا

(لە ئەبو لەیلاەوە ڕەوانە کراوە)

فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدوون[١] (١٩٨٤ – ٥ حوزەیرانی ٢٠١٦), زیاتر ناسراو بوو بە (ئەبوو لەیلا؛ بە عەرەبی: أبو لیلی) فەرماندە بوو لە سوپای ئازادی سووریا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات. لەلایەن ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە پاڵەوانی شەڕی نێوان ھێزە کوردییەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ئیسلامییە توندڕەوەکان دەبینرێت. ئەبوو لەیلا ساڵی ١٩٨٤ لەنزیک شاری کۆبانی لە دایک و باوکێکی کورد و عەرەب لەدایکبوو و ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە دەمی ھەڵمەتی ئازادکردنی مەنبەج بریندار بوو و ٢ ڕۆژ دواتر و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ گیانی لەدەستدا. برینەکەی بەھۆی فیشەکی نیشان شکێنێکەوە بوو لە گوندی ئەبوو قەلال.[٢][٣]

فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدوون
ناوی خۆماڵی
فیصل عبدی بلال سعدون
(بە کوردی) فەیسەڵ عەبدی بیلال سەعدوون
نازناو(ەکان)ئەبو لەیلا (بە عەرەبی: أبو لیلى‎)
لەدایکبوون١٩٨٤
کۆبانی، سووریا
مردن٥ حوزەیرانی ٢٠١٦
سلێمانی، ھەرێمی کوردستان
خزمەت/لق
ساڵانی خزمەت(٢٠١٢–٢٠١٦)
پێکدادانەکان/جەنگەکانشەڕی ناوخۆیی سووریا

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Leadership YPG: Abu Laila was the right leader in the tasks and duties". Hawar News Agency. 6 June 2016. Archived from the original on 8ی Septemberی 2017. Retrieved 8 September 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help) ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Why Abu Layla will be missed". CNN. 11 June 2016.
  3. ^ "Hero of Kobane dies from ISIS sniper wound". Rudaw. 5 June 2016.