سەدری قازی

(لە ئەبوالقاسم قازیەوە ڕەوانە کراوە)

ئەبوولقاسم قازی ناسراو بە سەدری قازی (١٩٠٨ – ١٠ی ئازاری ١٩٤٧) سیاسەتوانێکی کورد و برای بچووکتری قازی محەمەد بوو. ئەو دوو خولان بە دەنگی خەڵک وەکوو نوێنەری مەھاباد لە پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرا. دوای تەواوبوونی کاری پەرلەمان، لەسەر ڕاسپاردەی باوکی، قازی عەلی بۆ ڕاپەڕاندنی کارە سیاسییەکان و یاریدانی خەڵک ھەر لە تاران مابووەوە.

ژیاننامە دەستکاری

ئەبوولقاسم قازی لە ساڵی ١٩٠٨، لە شاری مەھاباد لەدایک بوو و ھەر لە مەھابادیش خوێندنی تەواو کرد. ئەو کوڕی قازی عەلی و گەوھەرتاج خانم بوو. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان، سەدری قازی لە تاران ھاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی قازی محەممەد (براکەی) و سەیفی قازی (ئامۆزاکەی)، دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی مەھاباد کرایەوە. کاتی لەسێدارەدانیان لە مەیدانی چوارچرای مەھاباد، ئەو کاتەی سەدری قازییان ھێنایە ژێر پەتی سێدارە گوتی: «ئێمە بە تاوانی ئەوە دەکوژن، چۆنکە نەبووینە ناپاکی نەتەوەکەمان».[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ڕۆحانی، کەماڵ (٢٠١٩). کورد و کوردستان لە ڕێڕەوی مێژوودا. تاران: ئاراس. پەڕەکانی ٣٥٩، ٣٦٠

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری