ئەباوۆجی

(لە ئەباۆجیەوە ڕەوانە کراوە)

ئەباوۆجی (لەدایکبووی ٨٧٢ تا ٦ ی ئەیلولی ٩٢٦ ی زاینی)  وەک ئیمپراتۆر تایزوی ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ ناسراوە [١] سەرکردەیەکی خیتانی و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ بوو (ماوەی ئیمپراتۆریەت: لە ٩٠٧ تا ٩٢٦ ی زاینی)[٢]

ژیان دەستکاری

ئەباوۆجی لە ٨٧٢ ی زاینی لە باشووری مەنگۆلیا لە دایکبووە لەمناڵیدا کاتێکی سەختی تێپەراندووە، باپیرەی لەناوبرا لەکاتی جەنگی نێوان ھۆزەکانی ئەوساتی مەنگۆلیا، و مامی ڕایکرد، دواتر داپیرەی پاراستی و حەشاریدا لەھەر مەترسییەکی ھۆزەکانی ئەوسا دواتر لە ٢٧ ی شوباتی ٩٠٧ بووبە خانی خیتانەکان[٣] و دواتر و لە ساڵی ٩١٦ وەک ئیمپراتۆر چووە سەر تەختی شاھانە ئەباوۆجی بەرپرسیاربوو لە یەکخستنەوەی تەواوی ناوەوەی مەنگۆلیا و باکوری چین و باشووری مەنچووریا[٢] دواتر ئیمپراتۆریەتی خیتان بووبە بووبە بە ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ لە ساڵی ٩٤٢ ی زاینی، و وەک ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ ناسێنرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hoiberg 2010, p. 1
  2. ^ ئ ا Dupuy & Dupuy 1986, p. 276
  3. ^ Wittfogel & Fêng 1949, p. 600