ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون

ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون (بە عەرەبی: إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون‎؛ واتە ئێمە موڵکی ئەوین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە) ھەروەھا بە ئیستیرجاع (بە عەرەبی: ٱسْتِرْجَاع‎‎) ناسراوە. لە ئیسلامدا بەشێکی ئایەتی ١٥٦ی سووڕەتی بەقەڕەیە، و دروشمێکی قورئانییە بۆ موسڵمانان. واتە «بەڕاستی ئێمە موڵکی خواین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.» و ئامانجیش لێی بەرزکردنەوەی ورە، ڕاگرتنی دۆخی دەروونی، بەرگریدان بە موسڵمان تا نەکەوێتە دژایەتیکردن و ناڕەزاییدەربڕین لە دادپەروەری و قەزاوقەدەر.[١] بەگشتی دەستەواژەکە لەلایەن موسڵمانانەوە دەوترێتەوە بەتایبەتی لەکاتی بیستنی مردنی کەسێک[٢] یان ھەواڵێکی ناخۆش کە بەسەر خۆی یان کەسێکی تر ھاتبێت وەک ھێمایەک بۆ ئارامی و داننان بەوەی کە خوا باڵادەستە، و زیاتر لە توانای بەرگەگرتنی خۆمان تاقیمان ناکاتەوە.

ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون بە فۆنتی حەفەس
ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون، بە فۆنتی حەفەس

بەکارھاتن دەستکاری

  • لە قورئان:  وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ   الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ   (بەقەرە:١٥٥–١٥٦) (کوردی: سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە کەمێک لە ترس و بیم و برسێتی و کەمبوونی ماڵ و سامان و مردنی کەس و کار و تیاچوونی بەروبوومی کشتوکاڵ، جا مژدە بدە بەو کەسانەی خۆگرو ئارامگرن[١٥٥] کە ئەوانەن ھەر کاتێک تووشی بەڵاو ناخۆشییەک دەبن دەڵێن: ئێمە موڵکی خواین و ھەرچی ھەمانە بەخششی خوایە، سەر ئەنجامیش تەنھا ھەر بۆ لای ئەو زاتەیە گەڕانەوەمان[١٥٦].)[٣][٤]
  • عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف گێڕاویەتییەوە کە پێغەمبەر وتوویەتی «إذا أصابَ أحدَكم مصيبةٌ فليقل إنَّا للَّهِ وإنَّا إليهِ راجعونَ اللَّهمَّ عندَك احتسبتُ مصيبتي فأجرني فيها وأبدلني منها خيرًا».[٥] واتە «گەر یەکێک لە ئێوە تووشی کارەساتێک بوو، با بڵێت ئیننا لیللاھی وە ئیننا ئیلەیھی ڕاجیعوون. خوایە، تۆ بە کارەساتەکەی منت زانی بۆیە، دەرم بێنە و لە کارەساتەکە بمگۆڕە.»

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ " ليست مجرد تعزية". www.saaid.net. Archived from the original on 25ی Julyی 2017. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "موقف المؤمن من الابتلاء - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Archived from the original on 12ی Augustی 2013. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "القرآن الكريم - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود". quran.ksu.edu.sa. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "سوورەتی بەقەڕە، ئایەتی ١٥٦". www.perseus.tufts.edu. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ ترمزی، لە سونەنی ترمزی، ژمارە ٣٥١١ گێڕاویەتییەوە.