ئیمپراتۆریەتیی شانگ
شانشینی شانگ (بە چینی: 商朝 خوێندنەوە: شانگچاۆ) لە مێژوودا بە شانشینی ین ناسراوە، (殷代 ین دای) شانشینێکی مێژوویی چینە کە لە ناوەند و خوارووی رووباری زەردا بوە. کە لە دوایی شانشینی سیا دامەزرا دواتریش شانشینی ژۆو دامەزرا تۆماری شانشینی شانگ لە کتێبە مێژوویییەکانی (تۆمارەکانی بامبۆ، تۆماری مێژوویی شیجی) بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکانی لیو سی شانشینی شانگ لە ١٧٧٦ی پێش زاین تا ١١٢٢ی پێش زاین شانشینەکە لەژیاندا بووە، بەڵام بەگوێرەی تێکستەکانی تۆماری ئێستای بامبۆ شانشینەکە لە نێوان ١٥٥٦ی پێش زاین تا ١٠٤٦ی پێش زاین ژیاوە، ھەرچۆنێک بێت پڕۆژەی ڕوونکردنەوە لەسەر شانشینەکانی سیا-شانگ-ژۆو بەگوێرەی کاربۆن ١٤، ڕوونی کردووەتەوە شانشینەکە لە ١٦٠٠ تا ١٠٤٦ بوونی ھەبووە.
شانشینی شانگ | |
---|---|
بەشێکە لە | Three Dynasties |
دامەزران | ١٦٠٠ BCE |
زمانی ڕەسمی | Old Chinese |
کیشوەر | ئاسیا |
پایتەخت | ینسو |
پۆتانی شوێن | ٣٦°٧′١٥″N ١١٤°١٩′٣٠″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتی |
دانیشتووان | ١٥٠٬٠٠٠، ١٣٬٥٠٠٬٠٠٠ |
نەژاد | Huaxia |
ئایین | Chinese folk religion |
گۆڕدراوە لەلایەن | ڕۆژاوای ژۆو |
جێگەی دەگرێتەوە | شانشینی سیا |
زمانەکان | Old Chinese |
سیستەمی نووسین | oracle bone script |
کۆتاییھاتن | ١٠٤٦ BCE |
ئایینی ڕەسمی | Chinese folk religion |
![]() | |
شانشینی شانگ سەرەتاترین شانشینە کە بەبەڵگەی شوێنەوارناسی پشتگیر لێکرابێت دۆزینەوەکان لە وێرانبووەکانی ینسو (لە جیھانی مۆدێرنی ئەمڕۆ ئانیانگ) کە بە دواین پایتەخەتی شانگ ناسراوە لە دۆزینەوەکان گۆڕی شاھانە و کەلوپەلی جەنگی و دەیەھا ھەزار لە بڕۆنز و بەرد و ئێسک و سێرامیک دۆزراوەتەوە، لە ئانیانگ سەرەتاترین نوسراوی چینی لەناویدا دۆزراوەتەوە لەنێوان ساڵانی ١٩٢٠کان و ١٩٣٠کان. جگە لەوەش لە دۆزینەوەکاندا چەندین شتی مێژوویی دێرین دۆزاراوەتەوە کە لەو ساتە بەکارھاتوون وەک پزیشکی-دەرمان، ھونەر، سیاسەت، ئیکۆنۆمی، کە ھی سەرەتای شارستانییەتی شانگن.[١]
تۆمارە دێرینەکاندەستکاری
لە زۆربەی بەڵگەنامە دێرینەکان دەربارەی شانشینی شانگ تۆمارکراوە وەکوو کتێبی بەڵگەنامەکان