موحەممەد ئیقبال (٩ی تشرینی یەکەم، ١٨٧٧ – ٢١ی ئازار، ١٩٣٨) کە بە شێوەیەکی باو بە عەلامە ئیقباڵ ناسراوە، شاعیر، فەیلەسوف، رامیار (سیاسی)، ئەکادیمی و پارێزەر و زانای موسوڵمانی ھیندستانی بەریتانی بوو، کە بە ئیلھامبەخشی بزوتنەوەی پاکستان دائەنرێت. ھەروەھا بە «باوکی رۆحی پاکستان» ناودەبرێت. ھەر وەک چۆن بە یەکێک لە گرنگترین ھێماکانی وێژەی ئوردو دائەنرێت. کە کارە ئەدەبییەکانی بە ھەردوو زمانی ئوردو و فارسی بووە.

موحەممەد ئیقبال
ناوەکانی ترھۆزانڤانی ڕۆژاوا
لەدایکبوون٩ی تشرینی یەکەم، ١٨٧٧
مردن٢١ی نیسانی ١٩٣٨(١٩٣٨-٠٤-٢١) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەھندی-بەریتانی
کتێبەکانرازەکانی خودبوون
ھێماکانی لە خۆبووران
پەیامی مەشریق
زەبووری عەجەم
ماڵپەڕwww.allamaiqbal.com

ئیقباڵ وەک شاعیرێکی دیار جێگای سەرنجی پاکستانییەکان، ئێرانییەکان، ھیندییەکان، بەنگلادیشییەکان، سریلانکییەکان و زانا نێودەوڵەتییەکانی تر بووە لە بواری وێژەییدا. ئەگەر چی ئیقباڵ زیاتر وەک شاعیرێکی گەورە ناسراوە، ئەو لە ھەمان کاتدا «بیریارێکی فەلسەفی ئیسلامە لە سەردەمی مۆدێرندا.» یەکەمین کتێبی شیعری ئەو، رازەکانی خودبوون (اسرار خودی) بە زمانی فارسی بڵاوکرایەوە لە ١٩١٥، و کتێبە شیعرییەکانی تریشی لەوانە: ھێماکانی لە خۆبووران (رموز بی خودی)، پەیامی مەشریق (پیام مشرق)، و زەبووری عەجەم (زبور عجم). لە نێوان کارە شیعرییەکانی تریدا ناسراوترین کارەکانی بەزمانی ئوردو بانگی دارا، بالی جبریل، زەربی کەلیم و بەشێک لە ئەرمەغانی حیجاز. لە پاڵ شیعرە فارسی و ئوردووەکانیدا، وتار و نامەکانی بە زمانی ئوردو و ئینگلیزی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبووە لە رووی کلتوری و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ململانێ سیاسییەکاندا.

لە ساڵی ١٩٢٢دا، خەڵاتی رێزلێنانی لە لایەن پاشا جۆرجی پێنجەمەوە پێدرا و نازناوی (سێر-Sir)ی پێبەخشرا، کاتێک کە لە لەندەن خەریکی خوێندنی یاسا و فەلسەفە بوو، بوو بە ئەندام لە لقی کۆمەڵەی گشتی موسوڵمانانی ھیند. دواتر، لە دانیشتنی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ی کۆمەڵەی گشتی موسوڵمانانی ھینددا، گرنگترین وتاری سەرۆکایەتی خۆی پێشکەشکرد کە بە ناوی وتاری ئەڵڵائاباد ئەناسرێت، کە لەم وتارەدا بابەتی دروستکردنی وڵاتێکی موسوڵمانی لە باکوری رۆژاوای ھیندستاندا خستەڕوو.