ئیسلام بیبی (لەدایکبووی ١٩٧٤ – مردووی تەممووزی ٢٠١٣) گەورە ئەفسەری پۆلیسی ئەفغانی لە پارێزگای ھێلمەند بوو. ئیسلام بەڕێوبەری ٣٥ ژنە پۆلیس بوو. لە تەممووزی ٢٠١٣، بەئامانج دەگیرێت و دەکووژرێت.[١][٢]

ژیان دەستکاری

ئیسلام لە شاری کوندوز لە ئەفغانستان لەدایکبوو،[١] لەساڵانی نەوەدەکان لە ئێران دەبێتە پەنابەر لە ترسی تاڵیبان.[٣] بەڵام دواتر وەک خۆبەخشێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان لە ڕیزەکانی پۆلیسی ئەفغان لەدژی چەکدارانی تاڵیبان دەجەنگێت بۆ پاراستنی ناوچەی ھێلمەند. وێڕای ئەوەی ئیسلام لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێنابوو، بەڵام گەڕانەوەی وەک خۆبەخش لە ھێزەکانی پۆلیس یارمەتییەکی باشیدا و ناوبراو بەھۆی کارەکانییەوە بەماوەیەکی خێرا گەیشتە باڵاترین پلەی پۆلیسی ئافرەتان. بەڵام خێزانەکەی دژی پیشەکەی ئیسلام بیبی بوون، تەنانەت چەندجارێک ھەوڵی کووشتنیان دا و برینداریانکرد. دواتر، ئیسلام ھاوسەرگیری کرد و بوو بە خاوەنی سێ کوڕ و دوو کچ. سەرباری سەرکەوتن و پێکھێنانی خێزان، ئیسلام بیبی بەردەوام لەلایەن خێزانەکەیەوە ھەڕەشەی لێدەکرا و بۆئەوە چەندجارێک ماڵ و ژمارەی مۆبایلەکەشی فرۆشت.[٤]

کوژران دەستکاری

لە بەیانی ٣ی تەممووزی ٢٠١٣، ئیسلام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بەبنکەی پۆلیسی ھێلمەند دەکات بۆئەوەی لەو بنکەیە بگوازرێتەوە، لەوەڵامدا داوای لێدەکرێت کە بێتە بنکەکە بۆئەوەی ڕێکارەکان بگرێتە بەر. دواتر، ئەوکاتەی ئیسلام بەڕێگاوەبووە بچێتە سەرکارەکەی ئەوا برای ھاوسەرەکەی (کە ئەویش پۆلیس بوو) دەستدرێژی گولەی دەکاتە سەری و ئیسلام بیبی دەکووژێت لەنزیک ماڵەکەی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا rahman, bahram- (July 13, 2013). "Afghanistan's indifference to murder of top female officer: Islam Bibi". natoassociation.ca (بە زمانی ئینگلیزی). NATO Association of Canada (NAOC). نووسراوە July 27, 2019.
  2. ^ Taliban suspected as top Afghan policewoman murdered، لەلایەن ئایریش تایمز، ڕۆژی Mon, Sep 16, 2013, 13:35 نووسراوە.
  3. ^ "Female Police Officers Helmand and Kandahar ANP". afghan-bios (بەزمانی ئینگلیزی). نووسراوە لە July 27, 2019.
  4. ^ ئ ا amnesty international. THEIR LIVES ON THE LINE WOMEN HUMAN RIGHTS DEFENDERS UNDER ATTACK IN AFGHANISTAN (Report). amnesty.org. p. 38.