موحەممەدی کوڕی عەلی ئەندەلوسی بە (عربی:محمد بن علی بن محمد بن عربی الحاتمی الطائی الأندلسی) محی الدین باوکی عبداللە موحەممەد کوڕی عەلی ناسراو بە ئیبن عەرەبی تائیی ئەندەلووسیی، یەکێکە لە شێخەکانی تەسەوف کە باوەڕیشیان بە (وحدة الوجود) ھەبووە، سۆفیەکان لەبارەیەوە دەڵێن: شێخی ھەرەگەورەو کبریتی سوورە -الشیخ الأکبر و و الکبریت الأحمر-، لە ساڵی (٦٣٨)ک مردووە.[١] خەلکی ئەندەلوسە و زانای موسڵمان و شاعرو فەیلەسوف. کارەکانی زۆر کاریگەربووە لەنێوان موسلمانانی جیھان، زیاتر لە ٨٠٠ بەرھەم دراوەتە پاڵی، ١٠٠ دەستنوسی ڕاستەقینەی زیندووی ھەیە. فێرکاری و زانیاریەکانی لە بواری گەردوون ناسی زاڵ بوو بەسەر زۆرێک لە بەشەکانی جیھانی ئیسلامی[٢]

موحەممەدی کوری عەلی
لێدوان=
ئایینئیسلام
کەسایەتی
نەتەوەئیسپانی
لەدایکبوون١١٦٥
مردن١٢٤٠ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
کاری دینداری
کارەکانیسۆفی، شاعر
پیشەزانا

ژیان دەستکاری

ناوی تەواو بە(عربی: أبو عبد اللە محمد ابن علی ابن محمد ابن عربی الحاتمی الطائی) سۆفی و فەیلەسوف و شاعیرە لە موریسا لە ئیسپانیا لە دایکبووە لە ١٧ ی رەمەزانی ساڵی (١١٦٥ز) لەناو پیشەی سۆفیگەری بە شێخی گەورە بەناوبانگ بوو وەکوو پیاوچاکێک رەچاویان کرد[٣][٤] دوای کۆچی دوایی کردنی، فێرکاریەکانی ئیبن عەرەب خێرا بڵاوبونەوە لەناو جیھانی ئیسلام بە ھۆکاری کەم مشتومری لەسەری.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "http://www.dangiislam.org". Archived from the original on 3ی Februaryی 2019. Retrieved 6ی Marchی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); External link in |title= (help)
  2. ^ Ibrahim Kalin, Salim Ayduz The Oxford Encyclopedia of Philosophy, Science, and Technology in Islam, Band 1 Oxford University Press 2014 ISBN 9780199812578 p. 162
  3. ^ Chittick, William C. (April 2007). Ibn 'Arabi: Heir to the Prophets. Oxford: Oneworld Publications. p. 1. ISBN ٩٧٨-١٨٥١٦٨٥١١٠.
  4. ^ Al-Suyuti, Tanbih al-Ghabi fi Tanzih Ibn ‘Arabi (p. 17-21) ^ Jump up to:a b c d e f
  5. ^ Chittick 2007, p. 2-3.