ئۆکتاڤ میربۆ (ماوەی ژیان:١٦ی شووباتی ١٨٤٨ تاکوو ١٦ی شووبتی ١٩١٧ لە پاریس.) ڕۆژنامەنووس نووسەری دراما و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەرەنسی و نووسەرێکی ئەنارکیست بووە و خاوەنی نامەی ڕەخنەگرتنە و ناوبانگی لەئەوروپادا بڵاوبۆتەوە و کارەکانی بۆ ٣٠ زمانی جۆراوجۆری جیھانی وەرگێردراون ، لە قوتابخانەی فانی یەسوعی خوێندوێتی تا تەمەنی گەیشتۆتە ١٥ ساڵان، دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەکانی بۆنابارتیین بەناوی ئەم و ئەوەوە شتی بڵاوکردۆتەوە دواتر بەناوی خۆیەوە گوزارشتی لەبنەماکانی خۆی کردووە. لە دوای ڕوداوەکانی ساڵی ١٨٨٤ بۆ ساڵی ١٨٨٥ ئۆکتاف میربۆ چۆتە نێو ھێڵی ئاژاوەچێکانەوە و بەتوندی دژی بزوتنەوەی دریفۆس وەستاوەتەوە و پێداگری کردووە لەوەی دەبێت ڕۆرشنبیر دووربێت لەڕەوتە حیزبیەکانەوە و وەکو ڕەخنەگرێکی ئەدەبی تێکۆشاوە، لە جەنگی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا بەشداری کردووە و دواتر ڕویکردۆتە کاری ڕۆژنامەوانی و لەڕۆژنامەکانی پاریس ووتاری شانۆگەری و ڕەخنەگرتن و سیاسی نووسیوە، لەساڵی ١٨٨٥ وە چۆتە نێو ھێڵی ئاژاوەچیەکان و بەردەوام ووتاری ئاژاوەگێڕی نووسیوە. ئۆکتاف میربۆ ڕەخنەگرێکی ھونەری گرنگ بووە لەسەر بزوتنەوە داخراوەکان و پێشکەوەکان شتی نووسیوە و ئەکادیمیای کۆنکۆری دامەزراندووە، زیاتر لە دوو ھەزار کورتە چیرۆک و ووتاری نووسیوە سەرەڕای نووسینی ژمارەیەکی زۆر لە شانۆگەری و چیرۆکی درێژ، بەدرێژایی ژیانی بەدەست بێزاریەوە ناڵاندوێتی و ئەم بێژاریەش تەنانەت بە کارە کۆمیدیەکانیشەوە دیاربووە. ئۆکتاف میربۆ ناوبانگێکی ئەوروپی و سەرکەوتنێکی میلی بەدەستھێناوە سەرەڕای ئەوەی توانیوێتی ئەدەبدۆستان لەخۆی ڕازی بکات ئەمەش کارێکی دەگمەنە، لە ١٦ فبرایەری ساڵی ١٩١٧ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا لە پاریس کۆچی دوایی کردووە.

ئۆکتاڤ میربو

سەرچاوە دەستکاری