ئۆشین

زنجیرەی ژاپۆنی

ئۆشین (بە ژاپۆنی: おしん) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ژاپۆنییە، کە لە ٤ی نیسانی ١٩٨٣ یەکەم زنجیرەی لەسەر شاشەی NHK(تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ژاپۆن) نمایش کرا. زنجیرەکە لەبارەی ژیانی ڕاستەقینەی تانوکورا شین(田 倉 し ん)دەدوێت لەسەرەتای ژیانییەوە تاوەکو سەرەتای ھەشتاکان، خۆی نازناوە ڕاستەقینەکە شینە بەڵام خەڵکی ژاپۆن ھەر بە ئۆشین دەیخوێنن کە نازناوێکی کۆنی ژاپۆنییە.

ئۆشین
Poster/DVD cover art
دانەرسوگاکۆ هەشیدا
ئەکتەرانئایاکۆ کۆبایاشی
Yūko Tanaka
نۆبوکۆ ئۆتۆوا
پینکۆ ئیزومی
Shirō Itō
ماساتۆشی ناکامورا
Tsunehiko Watase
گێڕاوتەوە لەلایەنتۆمۆکۆ نارائۆکا
مۆسیقاکیۆچی ساکاتا
وڵاتی بەرھەمھێنەرژاپۆن
زمانژاپۆنی
ژمارەی ئەڵقەکان٢٩٧
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەریوکیکۆ ئۆکامۆتۆ
کامێراMulti-camera
ماوەی پەخش١٥ خولەک بۆ هەر ئەڵقەیەک، لە کۆی ٢٩٧ ئەڵقە
پەخش
تۆڕNHK
فۆرماتی وێنەNTSC Interlace
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی نیسانی ١٩٨٣ – ٣١ی ئازاری ١٩٨٤

یەکێک بوو لە ھەرە پڕبینەرترین زنجیرە خێزانییەکان لەسەرانسەری ژاپۆن و پتر لە ٨٦ وڵاتی تر لە جیھاندا لەنێوانیشیان زمانی کوردی کە لە ٢٠١٣ لەلایەن دەزگای کوردساتەوە وەرگێردرا. پێشتر لە ١٩٨٤ لە ڕێگای ژێڕنووسی ئینگلیزیەوە بۆ زمانەکانی فارسی و عەرەبی وەرگێردراوە. لە ١٩٩١ چیرۆکەکە بەشێوەی ئەنیمی منداڵانە دروستکرایەوە لەژێڕ ناوی (Sanrio).

دەستپێک دەستکاری

چیرۆکەکە لە بیرەوەرییەکانی خاتوون کاتسو وادا (和田 加 津) وەرگیراوە، ئەو خانمەی بە ھاوکاری ھاوسەرەکەی زنجیرە فرۆشگای یاوھان ی بەناوبانگی دامەزراند لە ژاپۆن. بیرەوەرییەکانی لە ڕێگای کۆمەڵێک دەستنووسی نامەیی نووسیبوویەوە کە دواتر لەلایەن Sugako Hashida کۆکرانەوە. چیرۆکەکە بارودۆخی زۆر ناڕێک و ناھەمواری لەخۆگرتبوو بەجۆرێک بەکاری ئەوە نەدەھات بخرێتە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان، سەرەتا چیرۆکەکە بەناوی میژی بوو، دواتر سیناریۆکەی داڕێژراوە بەکۆمەڵێک دەستکاری بنچینەیی و لەژێڕ ناوی ئۆشین خرایە بواری بەرھەمھێنانەوە. ئینجا لەلایەن میکیۆ کاواجۆچی (川口 幹 夫)بەرێوەبەری کەناڵی NHK ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ پەخشکردنی.

چیرۆک دەستکاری

سەرەتای چیرۆکەکە لە ساڵی ١٩٨٣ دەست پێدەکات کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی زنجیرەی حەڤدەھەمی فرۆشگا بەناوبانگەکەی، دواتر شین تانوکورا (ئۆشین) بڕیار دەدات گەشتێک بە شەمەندەفەر ئەنجام بدات، خێزانەکەی بەم گەشتەی تووشی سەرسووڕمانی دەبن، چونکە نازانن چۆن لەناکاو لەبەر چاویان ون بوو. کەی کە کوڕەزایەکەیەتی بڕیار دەدات گەشتێک بکات تا بیدۆزێتەوە، چونکە پێشتر سەرەداوێکی دەست کەوتبوو لە گێڕانەوەکانی داپیرەی، لە ڕێگا دەیدۆزێتەوە و بەدوان گەشتێک دەکەن بەناو وێستگەکانی ژیانی ئۆشین لە سەرانسەری ژاپۆن لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر تێیدا ژیاوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری