ئومێد (مانگی دەستکرد)

مانگی دەستکردی ئومێد [١] یەکەمین مانگی دەستکردی وڵاتی ئێرانە کە لە ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە کاری دروستکردنی لۆ کرایە، لە ٢ی شووباتی ٢٠٠٩ [٢] کاری ناردنەکە تەواو بوو لە ناو دڵی مووشەکی سەفیر]، هاوکات ناردنەکە یەکسان بوو لەگەر یادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران[٣]، مانگە دەستکردەکە بە شێوەیەکی تەواو لە وڵاتی ئێرانەوە دروستکرا و لە جۆرێکی سووکی خێزانی مانگە دەستکردەکانە و کاری پەیوەندی کردنە بە وێستگەکانی سەر زەوی بە ئامانجی پێوانەکردنی خوولگەیی، ئەو مانگە دەستکردە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٥ جار دەخوولێتەوە لە دەوری زەوی لە زەوەیەوە ٢ جار چاودێری دەکرێت لە هەر خوولانەوەیەکی، مانگە دەستکردەکە سەرکەوتوو بوو توانی ٧٠٠ جار بخولێتەوە لە دەوری زەوی هەتا ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٩ و ئەرکەکەی تەواو بکات بە سەرکەوتوویی.

یەکەمین مانگی دەستکردی ئێران "ئومێد"
مانگی دەستکردی ئومێد

دروستکردن و ناردن دەستکاری

 
بەشێک لە کەل و پەلی مانگی دەستکردی ئومێد

ئەرکی ناردنی مانگە دەستکردەکە بە شێوەیەکی ڕێک و سەلامەت بەڕێوەچوو بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا ترسیان نواند بەرامبەر ئەو هەنگاوەی وڵاتی ئێران لە بەرەوپێشچوونی ولاتەکە دەربارەی بواری پیشەسازی مووشەک و بۆشایی لە ترسی دەست گەیشتن بە چەکی ناوکی، هەر وەک ئێران لە مانگی ئابی ٢٠٠٨ ڕایگەیاند کە گەیشتوون بە بەرهەمهێنانی مووشەکێکی بۆشایی کە توانای هەیە مانگی دەستکرد هەڵبگرێ کە بخولێتەوە لە دەوری زەوی، لە هەمانکاتیشدا وڵاتانی ڕۆژئاوا گوومانیان هەبوو لە دروستی هەواڵەکە وەک ولاتی فەڕەنسا ڕایگەیاند: کە ئەو مووشەکەی وڵاتی ئێران باسی لێوەدەکات توانای نیە کاربکاتە لە دەرێی بەرگە هەوایی زەوی، هەروەها بەرپرسی ئەمریکی لە پنتاگۆن بە تۆڕی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئێرانیەکان سەرکەوتوو نەبوونە لە ناردنی مووشەکەکە، هەروەها ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری زانیاری هەواڵگری هەیە ئاماژە دەدا بە مووشەکەکە کە ئێران ڕایگەیاندووە (ئەو ئامانجەی نەپێکاوە کە ئێران پلانی لۆ دارشتیە).[٤]

 
کارپێکەری مووشەکی بۆشایی ئێرانی سەفیر ٢

سەرۆکی ئێران مەحموود ئەحمەدینەژاد ئاشکرایکرد کە "دووژمنان" هەوڵیانداوە تەشویش بخەنە سەر ئەرکی ناردنەکە و لە مانگە دەستکردەکە بدەن، ئەرکی ناردنی مووشەکی سەفیر کە هەڵگری مانگی دەستکردی ئومێد بوو بۆ ٢ جار گواسترایەوە بە هۆکاری نالەباری کەش و هەوا، پاشی دوو هەفتە لە کاتی دیاریکراوی خۆی ئێران کاری ناردنەکەی ئەنجامدا و بە هەموو شێوەیەکی چاودێری ئاسمانی ناوچەکەی دەکرد لە ئەنجامی دەستوەردانی دووژمنانی خۆی لە ئاسمانی وڵاتەکەی یاخوود تەشویش خستنەسەر کاری ناردنەکە.

لە ئازاری ٢٠٠٩ سەرۆکی ئاژانسی بۆشاییی ئێران ڕایگەیاند کە مانگی دەستکردی ئومێد بە سەرکەوتووی هەموو ئەرکەکانی جێبەجێکرد و سەرکەوتوو بوو.

سەرچاوە دەستکاری