ئوردن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھیچ کاتێک بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا نەکردووە. یەکەم مەدالیای خۆی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ بەدەستھێنا کاتێک ئەحمەد ئەبوغوش لە پێشبڕکێی تایکواندۆ کێشی ٦٨ کگم پیاوان پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا. ئوردن بەشێوەیەکی گشتی خاوەنی سێ مەدالیای ئۆڵۆمپیادە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئوردن ساڵی ١٩٥٧ دامەزراوە و ساڵی ١٩٦٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری