ئایزۆ ١ (بە ئینگلیزی: ISO 1) پێوەرێکی نێونەتەوەیییە بۆ دیاریکردن و دڵنیابوونەوەی پلەی گەرمیی پێوانەیی بۆ بەرھەمە ئەندازەیییەکان. پلەی گەرمیی نەگۆڕ ٢٠°ی سیلیزییە، کە دەکاتە ٢٩٣٫١٥ی گلڤن و ٦٨ی فەھرەنایت.

بەھۆی کشانی گەرمییەوە، پێویستە پێوانەی درێژی ورد بێت لە پلەیەکی گەرمیی دیاریکراودا. ئایزۆ ١ یارمەتی بەراوردکردنی پێوانەکان دەدات لەڕێگەی دیاریکردنی پلەیەکی گەرمیی دیاریکراودا، لە ١٥ی نیسانی ١٩٣١ لیژنەی نێونەتەوەییی کێش و پێوان پلەی گەرمیی پێوانەیی دیاریکردووە و لە ساڵی ١٩٥١ـدا ڕاسپاردەی ژمارە ١ی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پێوانەسازی بووە.

دیاریکردنی پلەی ٢٠°ی سیلیزی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گونجاو و کارپێکراوە لەکاتی کارکردندا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی