ئاواتە مەخمەڵییەکان

ئاواتە مەخمەڵییەکان (بەناوی Awate Mexmaliyekan بڵاوکراوە)، گۆرانییەکی ھونەرمەند ھۆمەر دزەیییە، لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، لەسەر ئەلبوومی گەڵا وەریوەکانی ھونەرمەندی ناوبراو.[١]

دەق دەستکاری

بریا سەوزە گیای بەھار بووام ئێواران پێش ڕۆژاوا ئەو کچە جوانە بەرخەوانە لەسەرم ڕاکشابوا،

بریا من سروەی بەیان بوام لێوی تۆم فێنک دەکرد بریا من ھەوای ئاسمان بوام خۆم بەناو دەمتا دەکرد،

بریا من ئاوی ڕووبار بوام دەمشت لەش و لاری تۆ بریا من سوخمە و شەڵوار بوام دەممژیی جێی ھەستیاری تۆ،

بریا من ئاوێنە بوام خۆت دەگۆڕی لەبەر چاوما جەستەی جوانت ھەڵدەگیرا لەناو ھەست و ھەناوما،

بریا من پەڕەسێلکە بوام لە بنمیچی ماڵی تۆ ھێلانەی خۆم دادەبەست چاو لە دانەی خاڵی تۆ، شەو و ڕۆژ تەوافم دەبوو بە دەوری بەژن و باڵات ساڵانە دوو حەجم دەبوو لە ماڵی خوا و ماڵی تۆ،

بۆچ ئەم خەونە مەخمەڵییانەم بۆ لێم نابن بە ڕاستی تا ئەو مەمک و سمت و ڕانەم بوگشیبایە بە دەستی،

بۆچ ژیان ھێندە بە غەمە بۆچی یەک خۆشیم نەدی خۆ ھیوای من سادە و کەمە دەبا جارێک بێتە دی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ھۆمەر دزەیی "ئاواتە مەخمەڵییەکان" بڵاودەکاتەوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-09-19.
  2. ^ "Lyrics Translations". lyricstranslate.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-19.