ئانا ماری شێمیل (ماوەی ژیانی ٧ی نیسانی ١٩٢٢ تاکوو ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣) لەناودارتین ئەو ئافرەتانەی ئەڵمانیایە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە بوونە بەڕۆژھەڵاتی، ئانا لەکەش و ھەوایەکی ڕۆشنبیر و ژیانێکی پڕ ئاسوودە پەروەردەبووە و ھەر لەمنداڵییەوە ھۆگری ئەو شتانە بووە کە پەیوەندی بە ڕۆژھەڵاتەوە ھەبووە و بابەتی ڕوحیانەتی و سۆفیگەرێتی لە ئایینی ئیسلام و ئایەنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵات سەرنجی ڕاکێشاوون. شێمیل لە ساڵی ١٩٣٧ لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا فێری زمانی عەرەبی بووە و وانەی لەسەر بیروباوەڕەکانی ئایین و مێژووی ئیسلام خوێندووە، سەرەڕای فێربونی زمانی فارسی و تورکی و ئەردی، لە ساڵی ١٩٣٩ لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕۆشتوون بۆ بەرلین و چووەتە زانکۆ و لەسەر بەڕۆژھەڵاتبوون خوێندوێتی، لەدوای ساڵێک خوێندن لەزانکۆ لەسەر پێگەی زانا ئاینییەکان لە کۆمەڵگا دکتۆرای خوێندووە و لە ساڵی ١٩٤١ لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا نامەی دکتۆرای ئامادەکردووە. شێمیل لە ساڵی ١٩٤١ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وەکو وەرگێڕی زمانی تورکی کاری کردووە، لەھەمانکاتدا گرنگی بەمێژووی مەمالیکەکان داوە و پەرتوکێکی لەسەر مێژووی ئیبن ئیاس نووسیوە، لە ساڵی ١٩٤٥ پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم بە ماوەیەک نامەی دکتۆرای تەواوکردووە، بە بچووکترین مامۆستای ئافرەتی زانکۆ دەژمێردرێت و یەکەم ئافرەتیش بووە لەدوای جەنگی جیھانی دووەم لە ساڵی ١٩٤٦ موحازەرە لەسەر ھاتنی سۆفیگەرێتی ئیسلام بڵێتەوە، لە ساڵی ١٩٥١ دەربارەی واتای خۆشەویستی سۆفی لەئیسلامدا بۆ جاری دووەم پلەی دکتۆرای وەرگرتووە. شێمیل لە ساڵی ١٩٦٣ بەشداری کردووە لە دامەزراندنی گۆڤاری بیر و ھونەر کردووە کە لەئەڵمانیا بڵاودەکرایەوە و شیعری زۆربەی شاعیرە عەرەبەکان و شاعیرە موسڵمانەکانی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی ١٩٧٥ ھەندێک لەو شیعرانەی وەرگێراوەتە سەر زمانی ئەڵمانی ن لە ساڵی ١٩٦٥ خەڵاتی فریدریش ڕوویکارتی لەئەڵمانیا بەدەستھێناوە، سەرەڕای وەرگرتنی خەڵاتێکی زۆر لەلایەن ڕۆژاوا و ڕۆژھیڵاتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٢ خانەنشین کراوە، دەستی کردووەتەوە بەنووسین بەزمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی دەربارەی ئیسلام، لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەم ئافرەتبووە سەبارەت بەڕۆژھەڵات و توێژینەوە لەسەر ئیسلام خەڵاتی ئاشتی ئەڵمانیای وەرگرتووە. ئانا ماری شێمیل لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٣ کۆچی دوایی کردووە.

ئانا ماری شێمیل

سەرچاوەکان دەستکاری