ژن ڕەگەزی بێکەڵک

(لە ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵکەوە ڕەوانە کراوە)

ژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile – Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

ژن ڕەگەزی بێکەڵک
نووسەرئۆریانا فالاچی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە١٩٦١

نوسخەی سەرەکیی ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٩٦١ بڵاو کرایەوە. لەم کتێبەدا ئۆریانا، گوزارشێک لە سەفەرەکانی خۆی لەبارەی بارودۆخی ژنان لە شوێنە جیاوازەکانی جیھان دەخاتە ڕوو.

بەشێک لە کتێبەکە دەستکاری

بە ڕاج کۆماریم وت زانیاریم لەسەر ئەم ڕووداوانە ھەیە و ڕستەیەکم لە گاندی بۆ ھێنایەوە کە دەڵێت: «ھیچ شۆڕشێک، بە شۆڕشێکی مەزن دانانرێت، مەگەر ئەوەی کە ئاڵوگۆڕ بەسەر ژنانی ئەم وڵاتە و شێوەی ژیانیاندا بھێنرێت. بەبێ ژنان، ھیچ شۆڕشێک سەرکەوتوو نابێت. ڕەنگە ژنان لە بواری جەستەیییەوە لە پیاوان لاوازتر بن، بەڵام لە بواری ڕووحییەوە، ھێزیان سەد ئەوەندەی پیاوەکانە. ئەگەر بمتوانیبایە ئەرتەشی ئازادیی ھیندوستان لە ژنان پێک بھێنم، بێگومان لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سەر دەکەوتم.»[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ جنس ضعیف، گزارشی از وضعیت زنان در جهان، اوریانا فالاچی ترجمه یغما گلرویی، لاپەڕەی ٣٩
  • جنس ضعیف، گزارشی از وضعیت زنان در جهان، اوریانا فالاچی ترجمه یغما گلرویی