ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە (فیلم)

(لە ئاسمان گۆشتی لێ ئەبارێەوە ڕەوانە کراوە)

ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە فیلمێکی بە کۆمپیوتەر جووڵاوی خەیاڵی زانستیی کۆمێدیی ٢٠٠٩ی ئەمریکییە کە لەلایەن سۆنی پیکچەرز ئەنیمەیشنەوە بەرھەمھاتووە و بە کەمی لە کتێبی منداڵانی بەھەمان ناوەوەی جوودی و ڕۆن بارێتەوە وەرگیراوە. فیلمەکە لەلایەن فیڵ لۆرد و کریستۆفەر میڵەرەوە نووسراوە و دەرھێندراوە لە یەکەم کاری دەرھێنەریاندا، و کاستە دەنگییەکەی پێکدێت لە بیڵ ھەیدەر، ئانا فارس، جەیمس کان، ئاندی سامبێرگ، بڕووس کامپبێڵ، مستەر تی، بۆبی جەی. تۆمپسن، بینجامین برات، و نیڵ پاتریک ھاریس. فیلمەکە باسی داھێنەرێکی بەرزخواز دەکات بە ناوی فلینت ڵۆکوود کە ئامێرێک دروست دەکات، دوای زنجیرەیەک لە ھەوڵی شکست خواردوو، کە دەتوانێت ئاو بگۆڕێت بۆ خواردن. دوای ئەوەی ئامێرەکە تێگەیشت پەیدادەکات و دەست دەکات بە دروستکردنی تۆفانی خواردن، فلینت دەبێت ئامێرەکە تێک بشکێنێت بۆ ڕزگارکردنی جیھان.

ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەر
  • فیڵ لۆرد
  • کریستۆفەر میلەر
بەرھەمھێنەرپام مارسدێن
شانۆنامە
  • فیڵ لۆرد
  • کریستۆفەر میڵەر
ئەکتەران
مۆسیقاماڕک مەدەرباو[١][٢][٣]
مۆنتاژڕۆبێرت فیشەر جوونیۆر
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکچەرز ڕیڵیسینگ[٤]
دەرچوون
  • ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ (2009-09-12) (لۆس ئانجلس)
  • ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ (2009-09-18) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
[٥]
ماوەی فیلم٩٠ خولەک[٤]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٠٠ ملیۆن دۆلار[٦]
داھات٢٤٣ ملیۆن دۆلار[٦]

فیلمەکە لە لۆس ئانجلەس لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بەخشکرا و شەش ڕۆژ دواتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبوویەوە لە ١٨ی ئەیلوول لەلایەن سۆنی پیکچەرز ڕیڵیسینگ لەژێر کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کۆڵۆمبیا پیکچەرز. بووە خاوەنی ٢٤٣ ملیۆن دۆلار لە سەرتاسەری جیھاندا بە تێچوونی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس.[٦] فیلمەکە بە گشتی بووە خاوەنی ستایشی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بۆ شێوەکارییە ڕەنگاوڕەنگەکانی، گاڵتەئامیزی، داڕشتنی کەسایەتییەکانی، و نواندنە دەنگییەکەی، لەکاتێکدا نەخشاندنە سادەیییەکەی کەساتییەکان و چیرۆکەکەی دەوترا کە نەگونجاون. فیلمەکە بووەتە زنجیرەیەک، بە پاشھاتێک، ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە ٢، کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە، ھەروەھا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشن کە لە فیلمەکەوە وەرگیراوە کە لە کاڕتوون نێتوۆرک پەخشکرا لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧، و بەبێ گەڕانەوەی ھیچکام لە کاستی ڕەسەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Debruge, Peter (September 17, 2009). "Cloudy With a Chance of Meatballs". Variety. Retrieved September 23, 2009.
  2. ^ "Info". Mutato Muzika. Retrieved September 23, 2009. ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "GeekDad Talks Cloudy With a Chance of Meatballs with Directors Chris Miller & Phil Lord". Wired. August 6, 2009. Retrieved September 23, 2009.
  4. ^ ئ ا "Cloudy with a Chance of Meatballs (2009)". AFI Catalog of Feature Films. Retrieved November 11, 2017.
  5. ^ "L.A. Premiere of 'Cloudy With a Chance of Meatballs'/". Hollywood.com. September 12, 2009. Retrieved January 14, 2017.
  6. ^ ئ ا ب "Cloudy with a Chance of Meatballs (2009)". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved December 20, 2010.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری