ئاراسباران (ناوچە)

ناوچەو چیا

ئاراسباران ناسراو بە قەرەداغ (بە فارسی: ارسباران)، ناوچەیەکی شاخاوی فراوانە کە لە قوشە داغ[١] لە باشووری ئەھارەوە دەست پێدەکات و تا ڕووباری ئاراس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە لە ئێران. ناوچەکە لە باکوورەوە بە ڕووباری ئاراس و لە ڕۆژھەڵاتەوە لە ناوچەی مەشکین شەھر و موغان و لە باشوورەوە بە دەڤەری سەراو و لە ڕۆژاوا بە قەزای تەورێز و مەرەند بەستراوەتەوە.

ئاراسباران
IUCN protected areas categoryIUCN category V: Protected Landscape/Seascape
وڵاتئێران
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات
پۆتانی شوێن٣٨°٤٤′٢٤″N ٤٦°٤٢′٠″E
ئەندامیMan and the Biosphere Programme
باری کەلەپووریTentative World Heritage Site
ڕووبەر٧٢٤٫٦ ھەکتار
پێوەری کەلەپووری جیھانی(vii)، (viii)، (ix)، (x)
UNESCO Biosphere Reserve URLhttp://www.unesco.org/new/en/natural-sciences/environment/ecological-sciences/biosphere-reserves/asia-and-the-pacific/islamic-republic-of-iran/arasbaran/
Map

دیمۆگرافی

دەستکاری

لە دوای شەڕی ڕووسیا و ئێران (١٨٠٤–١٨١٣) بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووان وەک کۆچەر ژیاون. ھۆزە سەرەکییەکان بریتی بوون لە؛ چەلەبیانلو ١٥٠٠ ڕەشماڵ و، قەرەچۆڕلو ٢٥٠٠، حاجیعەلیلو ٨٠٠، بەگدیللو ٢٠٠، و گرووپە بچووکە جۆراوجۆرەکان ٥٠٠. لەو کاتەدا ئاھەر کە ٣٥٠٠ کەسی تێدابوو، تاکە شاری قەرەداغ بوو. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا خێڵەکان بەرەبەرە نیشتەجێبوون لە ساڵی ١٩٢٠ زیاتر لە چوار سەد گوند ھەبوون، کەمتر لە سی گوندیان دانیشتووانەکەی ئەرمەنی بوون؛ بەڵام شێوازی ژیانی کۆچەری تا ئێستا ماوە. دانیشتووانی کۆچەر لە ئێستادا نزیکەی ٣٦٠٠٠ کەسن،[٢] مەزەندە کراوە و جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ ٣٠٠٠٠ کەس لە ساڵی ١٩٦٠دا ھەیە[٣]

زمانی ئاخاوتن

دەستکاری

زمانی قسەکردنی زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئازەرییە. زۆربەی دانیشتووان زمانی فارسی دەزانن کە زمانی فەرمیی ئێران و تاکە زمانی پەروەردەیە. پێشتر بەشێک لە کوردانی چەبلەبیان و قەرەچۆر بە کورمانجی دەدوان و ئازەرییەکان پێیان دەگوتن: دیل بیلمەز. واتە ئەوانەی زمانی ئێمە نازانن. ئێستا ئەوانیش ھەر بە تورکیی دەدوێن. زمانی تاتی لە ھەندێک ناوچەدا باوە بە تایبەت لە کارینگان و دێھاتەکانی دەوروبەر.

پێشانگا

دەستکاری
 
شاخی تەم و مژاوی قەرەداغ
 
خۆراوابوون و ئاوی ئاراس
 
قەڵای بابەک، نزیک کەلیبەر
 
گۆڕی شێخ شەھاب، ئاھەر، ئێران
 
ئاسکە سووری خەزەر لە لێڕەکانی ئایینالوو
 
بنەداری ھێمادار لە کاواناخ
 
عەباس ئاباد (٢٠١٤). دروستکردنی خانووی مۆدێرن مژدەی زیندووبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی ئاراسبارانە.
 
ئاوەدانکردنەوە
 
کەلیبەر خەریکە دەبێتە پایتەختی نافەرمی شاری ئاراسباران.
 
فەرشی باڵان
 
وەرنی
 
سەگە دڕەکانی ئاراسباران لە چاپارلی پشوو دەدەن .
 
ئاسەوارێکی مێژوویی لە ئایینالوو
 
پردی مێژوویی خودا ئافەرین لە نزیک خومەرلو
 
دۆڵی میکەندی نزیک عەلی ئاباد
 
بەردێکی گۆڕی کۆن لە باخچەیەکی مێژوویی لە نزیک ئالھەرد
 
ھاوینەھەواری ئاقداش
 
زۆزانی چەپەرلی
 
ھەنگەوان

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Qūshā Dāgh / Qusha Dagh, (IR24), Iran, Asia». travelingluck.com.
  2. ^ Tahmasebi، Asghar (2013). Pastoral Vulnerability to Socio-Political and Climate Stresses. LIT Verlag GmbH. p. 17.
  3. ^ Bainbridge، M. (2010). Turkic Peoples Of The World. Canada: Routledge. p. 148.