ئاجای دیڤگان
ئاجای دیڤگان (بە ئینگلیزی: Ajay Devgan؛ لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٦٩) ئەکتەر، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ھیندییە. ئاجای دیڤگان کوڕی دەرھێنەری فیلم و دەرھێنەری دیمەنە ئەکشنەکان (ڤیرو دیگان).[١] لەماوەی کارکردنی چەندین خەڵاتی گرنگی بردووەتەوە لەنێوانیان دوو جار خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی (National Film Awards).
ئاجای دیڤگان | |
---|---|
بە هیندی: अजय देवगन | |
لەدایکبوون | نیوودێلھی، ھیندستان | ٢ی نیسانی ١٩٦٩
ناوی کاتی لەدایکبوون | विशाल वीरू देवगन |
باوک | Veeru Devgan |
ھاوسەر | کاجۆل |
منداڵ | Nysa Devgan |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ھیندی |
پیشە | دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری فیلم، خاوەن کارەکان، ئەکتەر |
پەروەردە | Mithibai College |
دانیشتووی | مومبای |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٥ |
نەژاد | |
ئایین | ھیندوویزم |
فیلمۆگرافی | Ajay Devgn filmography |
خەڵاتەکان | Padma Shri in arts، National Film Award for Best Actor |
وێبگە | http://ajaydevgn.com/ |
لە ساڵی ١٩٨٥ لەڕۆڵێکی نیمچەفەرمی لەفیلمی (Pyari Behna) بۆیەکەمینجار دەردەکەوێت بەڵام خۆی بەشێوەیەکی دیار یەکەم فیلمی بۆساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە کەفیلمەکە ناوی (Phool Aur Kaante) بوو ناوبراو بەڕۆڵی «ئاجای»یش بەشدرابوو کەبەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین یەکەمین دەرکەوتنی لەزنجیرەی دابەشکرندی خەڵاتەکانی فیلمی نیشتمانیدا بردەوە. لەدوای ئەو فیلمە لەچەند فیلمێک سەرکەوتنی باشی بەدەستھێنا لەوانە لە ساڵی ١٩٩٢ لەفیلمی Jigar و فیلمی Dilwale لە ساڵی ١٩٩٤ و فیلمی Suhaag لەھەمانساڵدا و فیلمی (Ishq) لە ساڵی ١٩٩٧ بوو. لەم دواییانەش چەند فیلمێکی لەگەڵ دەرھێنەری بۆلیوود ڕۆھیت شیتی ئەنجامدا، لەوانە سینگھام و گۆلمال کە سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا.[٢]
ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود (کاجۆل) پێکھێنا، کەپێش ئەو ھاوسەرگیرییە چەندین فیلمییان بەیەکەوە دەرکەوتبوون.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ DelhiMay 27، India Today Web Desk New. «Ajay Devgn's father Veeru Devgan dies in Mumbai». India Today (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ Team، Indicine. «Box office: Ajay Devgn without Rohit Shetty» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ajay Devgn once confessed he disliked Kajol after their first meeting: 'I wasn't very keen to meet her after that'». Hindustan Times (بە ئینگلیزی). ٠٢ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاجای دیڤگان تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- ئاجای دیڤگان لە فەیسبووک
- ئاجای دیڤگان لە تویتەر
- ئاجای دیڤگان لە ئینستاگرام
- ئاجای دیڤگان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی پاکستان
- دەروازەی بۆڵیوود
- دەروازەی فیلم
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |