ھێرمێن مێلڤێل (بە ئینگلیزی: Herman Melville؛ لەدایکبووی ١ی ئابی ١٨١٩ – مردووی ٢٨ی ئەیلوولی ١٨٩١) ڕۆماننووسێکی ئەمریکی بوو. ڕۆمانی مۆبی دیکی نووسیووە، کە یەکێکە لە ڕۆمانە ناودارەکانی جیھان. بەناوبانگی بۆ ئەم ڕۆمانە دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوەی بەرھەمەکانی تریشی لە ئاستێکی زۆر بەرزی وێژەیی دان. کە بابەتی سەرکێشی و ڕاستەقینە و خەیاڵی تێک ھەڵکێشاوە. بە شێوەیەکیسەرنجڕاکێش بەرھەمەکانی نووسیووەتەوە. بەرھەمەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خودی خۆیەتی بە شێوەیەکی فەلسەفی.

ھێرمێن مێلڤێل
وێنە دەستکردی ھێڕمان مەلڤێل لە ساڵی ١٨٧٠
وێنە دەستکردی ھێڕمان مەلڤێل لە ساڵی ١٨٧٠
لەدایکبوونھێڕمان مەلڤێل
(١٨١٩-0٨-0١) ١ی ئابی ١٨١٩
نیویۆرک، نیویۆرک، ئەمریکا
مردن٢٨ی ئەیلوولی ١٨٩١(١٨٩١-٠٩-٢٨) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
نیۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا
پیشەڕۆماننووس، نووسەری کورتە چیڕۆک، مامۆستا، دەریاوان، وانەبێژ، شاعیر، customs inspector
چەشنگەشتیاری، Captivity narrative، چیڕۆکی دەریایی، Gothic Romanticism, Allegory, Tall tale
جووڵانەوەی ئەدەبىڕۆمانسیزم
ھاوسەرئیلیزابێت ناپ شۆ
مناڵەکان
  • مالکۆلم (١٨٤٩–١٨٦٧)
  • ستانویکس (١٨٥١–١٨٨٦)
  • ئیلیزابێت (١٨٥٣–١٩٠٨)
  • فرانسیس (١٨٥٥–١٩٣٨)
واژوو

سەرەتای ژیانی خێزانی زۆرناخۆش دەبێت. بەڵام کاتێک باوکی لە ١٨٣٢ کۆچی دوایی دەکات و دایکیشی بۆ کێڵگەی ناسیاوێکی دووری دەخاتەوە ژیانی خۆشی دەست پێدەکات.

گەنجێکی خوێنگەرم و بەھرەدار بوو لە گەلێک بواری جیاواز. بەڵام خۆشەویستی بۆ دەریا گشت ئەم بوارانە دەسڕێتەوە. ھەر بۆیە لە ١٨٤١ پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەیەک لە دەریاوانی کاتێک دەیانەوێت بەرەو دەریاکانی باشوور بڕۆن. بەڵام بەھۆی خراپیی ھەڵسوکەوتی کاپتنەکە لەگەڵ ھاوڕێیەکی ناچاردەبن ڕابکەن کاتێک دەگەنە بەندەری مارکیساس. پاشان دەکەونە ژێردەستی خێڵەکانی پۆلیزی کە خێڵێکی مرۆڤخۆر بوون. بۆ ماوەی چوار مانگ لە ژێردەستیان دەمێننەوە تا کەشتییەکی ڕاویی ئوستراڵی دێت و ڕزگاریان دەکەن. لەسەر پشتی ئەم کەشتییە فێری ڕاوی نەھەنگ دەبێت. لە ١٨٤٧ پەیوەندی بە خزمەتی دەریاوانی ئەمریکی دەکات. لە ھەمان ساڵ خاتوو ئەلیزابێت شاو دەناسێت و ھاوسەرگیری دەکەن. جمکێکی کوڕیان دەبێت بەڵام ھەر بە بچووکی گیان لەدەست دەدەن. پاشان جمکێکی کچیان دەبێت و کۆچ دەکەن بۆ ئینگلتەرا و لە بێتسڤێڵد دەمینێتەوە و ڕۆمانە بەناوبانگەکەی مۆبی دیک دەنووسێت. بەڵام کاتێک دەستنووسەکە دەنێرێتە چاپخانە چاپخانەکە گڕ دەگرێت و تەواوی پەرتووکەکانی ناوی لەنەودەچن بە بەرھەمەکەی ئەویشەوە. بۆیە ناچار دەبێت جارێکی تر بینووسێتەوە.

سەرەتاکانی ژیان

دەستکاری

ھێرمان مێلڤیل لە شاری نیۆ یۆرک لە یەکی مانگی تەممووزی ساڵی ١٨١٩ لە دایک بووە. باوکی ناوی ئالان مێلڤیل (١٧٨٢–١٨٣٢) و دایکی ناوی ماریا (گانسەڤۆرت) میلڤیل (١٧٩١–١٨٧٢) بوو. ھێرمان لە نێو ھەشت منداڵدا، منداڵی سێیەم بوو لە خێزانێکی بە ڕەگەز و ڕەچەڵەک ھۆڵەندی. خوشک و براکانی کە ڕۆڵێکی گرنگیان ھەم لە ژیانی پیشەیی و ھەم لە ژیانی سۆزداری میلڤیل ھەبوو بریتی بوون لە جانسیفۆرت (١٨١٥–١٨٤٦)؛ ھیلێن ماریا (١٨١٧–١٨٨٨)؛ ئاوگوستا (١٨٢١–١٨٧٦)؛ ئالان (١٨٢٣–١٨٧٢)؛ کاثرین (١٨٢٥–١٩٠٥)؛ فرانسیس بریسیلا (١٨٢٧–١٨٨٥)؛ ھەروەھا تۆماس (١٨٣٠–١٨٨٤) کە دواتر بوو بە پارێزگاری سەیلەرز سنەگ ھاربەر. وەک ئەندامێک لە خێزانە زەنگینەکەی لە شاری بۆستن، ئالان میلڤیل زۆربەی کاتەکانی لە دەرەوەی نیۆ یۆرک و لە ئەورووپا وەک بازرگانێک و ھاوردەکەری کەلوپەلی وشکی فەڕەنسی بەسەر دەبرد .[١]

ھەردوو باپیرەی مێلڤیل قارەمانی شەڕی شۆڕشگێڕیی بوون و ھەروەھا مێلڤیل دڵخۆش بوو بەوەی کە نەوەی ئەم دوو شۆڕشگێڕە بوو. تۆماس مێلڤیل (١٧٥١–١٨٣٢) کە پلەی سەربازیی ڕائید بوو ئەندامی بزووتنەوەی (تی پارتی) بوو لە بۆستن. ھەروەھا باپیرەی لە لای دایکییەوە، ژەنەراڵ پیتەر گانسێڤۆرت (١٧٤٩–١٨١٢) بەناوبانگ بوو بەوەی کە سەرپەرشتی بەرگری فۆرت ستانویکسی کردبوو لە نیویۆرک لە ساڵی ١٧٧٧.

ڕائید مێلڤیل ئالانی کوڕەکەی خۆی (واتە باوکی ھێرمان) ی ناردە فەڕەنسا لە جیاتی کۆلێژ لە سەرەتای سەدەی ١٩، کە لەوێ دوو ساڵ مایەوەو بە تەواوی فێری قسەکردن و نوسین بە زمانی فەڕەنسی بوو. لە ساڵی ١٨١٤ ئالان کە لەسەر باوەڕی یەکتاپەرستی (یونیتاریانیزم) ی باوکی بوو، ھاوسەرگیری لەگەڵ ماریا گانسێڤۆرت کرد کە پابەندی بیروباوەڕێکی توندتری ئینجیلی چاکسازیی ھۆڵەندیی سەر بە ڕێبازی کالڤینیی خێزانەکەی بوو. ئەو بیروباوڕە پڕۆتستانیزمە توندەی کلتوری گانسیڤورت وایکرد کە زۆر شارەزا بێت لە ئینجیل بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ھۆڵەندی، ئەو زمانەی کە ھەر لە منداڵییەوە لە ماڵەوە لەگەڵ دایک و باوکی قسەی پێدەکرد.[٢]

لە ١٩ ی ئاب، نزیکەی سێ ھەفتە دوای لە دایک بوونی، ھێرمان مێلڤیل بە ئاوی پیرۆز لە ماڵەوە لەلایەن قەشەیەکی کڵێسەی باشوری ھۆڵەندی ڕێفۆرمیست باپتایز کرا. لە میانەی ساڵی ١٨٢٠ەکاندا، مێلڤیل لە ژیانێکی دەوڵەمەندی و خۆشگوزەرانیی دەژیاو بەردەوام سێ یان زیاتر لە سێ خزمەکاری ھەبوو لە ماڵەوە.[٣]

لە میانەی چوار ساڵدا، خێزانەکەی بۆ گەڕەکی فراوانتر و خۆشتر دەیانگواستەوە و لە کۆتایییەکەیدا لە ساڵی ١٨٢٨ لە ناوچەی برۆدوەی نیشتەجێ بوون. ئالان مێلڤیل زیاتر لە توانای خۆی خەرجی ھەبوو، بۆیە زیاتر لەسەر ئەو بڕە پارە زۆرەی کە لە باوکی و لە خەسوە بێوەژنەکەی قەرد کردبوو دەژیا. لەگەڵ ئەوەی ڕای ژنەکەی دەربارەی باری داراییمێلڤیل بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام ژیاننامەنووس ھێرشەڵ پارکەر وای بۆ چووە کە ماریا "وا بیری دەکردەوە کە پارەی دایکی لەبن نەھاتوو بووە و ئەویش مافێکی زۆری لەو پارانەی دایکی ھەبوو" تاو ئەوکاتەی کە منداڵەکانی بچوک بوون. بەپێی ژیاننامەنووس ئەندرو دێلبانکۆ "مەحاڵە کە بزانرێ" کە چۆن دایک و باوکەکە توانیویانە ڕاستی ئەم بابەتە لە منداڵەکانیان بشارنەوە.[٤]

لە ساڵی ١٨٣٠ خێزانی ماریا ئارامییان نەما و لە پاڵپشتی دارایی وەستان تا ئەو ئاستەی کە کۆی گشتی قەرزی خێزانی ئالانکە لە ھەردوو خێزانەکەیان وەرگرتبوو ٢٠٬٠٠٠$ ی تێپەڕاند (کە بەرامبەر ٤٨٠٬٠٠٠$یە لە ٢٠١٩). ژیاننامەنووس نیوتن ئاڤرین نوسیویەتی " ئاستی دڵخۆشی و ئارامی دەروونی کاتی تەمەنی منداڵیی مێڵڤیل زۆر پەیوەست نەبووە بە سامان یان ژیری خەرجکردنی ئالان، بەڵکو زیاتر بەھۆی "گیانی ھاوسۆزی و خۆشەویستی بووە لە پەیوەندییە خێزانییەکەیدا و بەتایبەتیش لەگەڵ نزیکەکانی خێزانەکەی". ئاڤرین ئالانی بە "پیاوێکی پڕ بە ھەست و باوکێکی خۆشەویست و دڵسۆز" وەسف کردووە لە کاتێکدا ماریای بە "دایکێکی ھەست گەرم و سادە و بەھێز ولەخۆبوردە بۆ ھاوسەرەکەی و ڕۆڵی وەک دای" وەسف کردووە.

خوێندنی ھێرمان لە ساڵی ١٨٢٤ دەستی پێکرد کاتێک کە تەمەنی ٥ ساڵ بوو، لەو کاتەی کە خێزانی مێالڤیل گواستیانەوە بۆ ماڵێکی تازە درووستکراو لە شەقامی ٣٣ بلیکەر لە مانھاتن. ھێرمان و برا گەورەکەی گانسێڤوت نێردرانە قوتابخانەی کوڕانی دواناوەندیی نیۆیۆرک. لە ساڵی ١٨٢٦ لە ھەمان ساڵ کە ھێرمان توشی گرانەتا بوو، ئالان میلڤیل وەسفی ھێرمانی کردبوو بەوەی "لە قسەکردن دواکەوتووە و لە تێگەیشتنیش ھێواش بووە لە سەرەتادا. بەڵام دواتر ھێرمان گەشەی کرد و ئالانی توشی سەرسوڕمان کرد بەوەی "کە ھێرمان بە باشترین قسەکەری بەشی سەرەتایی ناسرا".

لە ١٨٢٩ ھێرمان و گانسیڤورت گواسترانەوە بۆ قوتابخانەیگرامەری ئامادەیی کۆلۆمبیا و ھێرمان ناوی خۆی لە بەشی ئینگلیزی تۆمارکرد لە ٢٨ی ئەیلول. ئالان لە ئایاری ساڵی ١٨٣٠ بۆ ڕائید میلڤیلی نووسیبوو کە «ھێرمان لە چاو پێشتر زیاتر پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوەو ھەرچەندە قوتابییەکی درەوشاوە نییە، بەڵام خۆی لە پلەو پایەیەکی باشدا ڕاگرتووەو زیاتریش پێشدەکەوێ ئەگەر ھانی بدرێت زیاتر بخوێنێ – بەڵام لەبەر ئەوەی منداڵێکی ڕووخۆش و بێ زیان و ئاقڵە، لە دڵم نایەت کە زۆری لێبکەم بۆ ئەوەی بخوێنی».[٤]

باوکی ھێرمان بەھۆی ئەوەی باری دەروونی ناجێگیر بوو و کرێی خانووی لەسەر مابووەوە لە برۆدوەی، بۆیە ھەوڵی دا لەو کێشانە خۆی ڕزگار بکات بە گواستنەوەی خێزانەکەی بۆ ناوچەی ئەلبانی لە نیۆیۆرک لە ساڵی ١٨٣٠ و دەستی بە بازرگانی خووری کرد. ھێرمان چووە ئەکادیمیای ئەلبانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٣٠ تا تشرینی یەکەمی ١٨٣١، کە لەوێ وانەکانی ئامادەیی خوێند لەوانەش وانەی خوێندنەوە و ڕێنوس و ھەروەھا خۆشنووسی و بیرکاری و ڕێزمانی ئینگلیزی و جوگرافیا و مێژووی سروشت و مێژوی جیھانی و یۆنانی و ڕۆمانی و ئینگلیزی و ژیاننامەی کلاسیکی و کلتوری کۆنی جولەکەکان.

توێژەری میلڤیل مێرتۆن سیلتس دەڵێ: «سەوچاوەی کلتوری کۆنی کلاسیکی لە بلاوکراوەکانی مێڵڤیل، کە خوێندنی مێژووی کۆن و ژیاننامە و ئەدەب لە میانەی ڕۆژانی ئامادەییدا کاریگەرییەکی درێژخایەنی ھەبووە لەسەر بیروبۆچوون و ھونەریمێلڤیل بەھەمان شێوەی زانیارییە فراوانەکانی دەربارەی ئینجیل و تەوڕات». پارکەر پێی وابوو کە مێلڤیڵ ئەکادیمیاکەی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٣١ بە جێھێشت چونکە «تەنانەت بڕە پارەیەکی کەمی خوێندن بۆی زۆر بوو کە بیدات». گابسڤورت و ئالانی برای چەند مانگێک زیاتر لە مێڵڤیڵ بەردەوام بوون لە چوون بۆ قوتابخانەو، گانسەڤورت تا مانگی ئازاری ساڵی دواتر بەردەوام بوو.[٥]

لە کانونی یەکەمدا، باوکی ھێرمان لە شاری نیویۆرک بە بەلەمی ھەڵمی گەڕایەوە، بەڵام بەفر ناچاری کرد کە ٧٠ میلی کۆتایی گەشتەکەی بە ٢ شەو و ٢ ڕۆژ تەواو بکات بە گالیسکەیەکی ئەسپی سەر کراوە، لە پلەی گەرمی -٢ فەھرەنھایتدا (واتە -١٩ سیلیزی)، کە ئەمەش بووە ھۆی نەخۆش کەوتنی. لە سەرەتای کانونی دووەم «نیشانەکانی وڕێنەی» لێ بەدیارکەوت و تەندروستی ھەر بەرەو خراپی دەچوو تا ژنەکەی ھەستی کرد کە ئازارەکانی نەخۆشییەکەی وایلێکردووە کە چیتر توانای عەقڵیی پێشووی نەماوە. دوو مانگ پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە پەنجا ساڵی، ئالان مێلڤیل کۆچی دوایی کرد لە ٢٨ ی کانونی دووەمی ساڵی ١٨٣٢. لەو کاتەدا کە ھێرمان نەدەچووە قوتابخانە، ئەگەری ھەیە کە کاتی نەخۆشی و مردنی باوکی بینیبێ. پاش ٢٠ ساڵ باسی حاڵەتێکی مردنی کردووە لە (پیری) کە نزیک بوو لە مردنی باوکی[٦]

گرنگترین کارەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Robertson-Lorant (1996), pp. 14, 28–29
  2. ^ Robertson-Lorant (1996), p. 6
  3. ^ Delbanco (2005), p. 19
  4. ^ ئ ا Parker (1996), p. 39
  5. ^ Arvin (1950), pp. 16 and 18
  6. ^ Arvin (1950), p. 16

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

کارەکانی ھێرمێن مێلڤێل لە لایبریڤۆکس (دۆمەینی گشتی پەرتووکە دەنگییەکان)