2013 ND15 گەڕەستێرۆچکەیەکی گچکەیە و ترۆجانێکی کاتی هەسارەی ڤینۆسە، بە یەکەم ترۆجانی ڤینۆس ناسراوە.[١]

ئەنیمەیشنی ٢٠١٣ ND15 بە بەراورد بە خۆر و هەسارەی زوحەل.      خۆر ·       ڤینۆس ·        2013 ND15

دۆزینەوە و خولگە و تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی دەستکاری

ئێن دی لە ١٣ی تەمموزی ٢٠١٣ لەلایەن ن.پریماک، ئە.شولتز، ت.گۆگیا و ک.چامبەرز دۆزرایەوە، کە چاودێرییان دەکرد بۆ پڕۆژەی (Pan-STARRS). تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ نزیکەی ٢١ جار بینراوە و ماوەی داتا-ئارک ٢٦ ڕۆژە. گەرەستێرۆچکەیەکی گەورەی ئاتنە و میحوەرەکەی نیمچە سەرەکییەکەی (0.7235 AU) زۆر لە میحوەرەکەی ڤینۆس دەچێت بەڵام ئیکسەنتریسیتی بەرزی هەیە (0.6115) و مەیلی خولگەیی بچووکی هەیە (4.794°). بە گەورەیی ڕەهای ٢٤.١، تیرەکەی لە مەودای ٤٠١٠٠ م (بۆ مەودای گریمانەکراوی ئەلبیدۆ 0.04-0.20).[٢]

دۆخی داینامیکی ترۆجان و پەرەسەندنی خولگەیی دەستکاری

2013 ND15 وەک ترۆجانی ڤینۆس دەستنیشان کراوە کە دوای خولگەیەکی تادپۆل بە دەوری خاڵی لاگرانجی L4ی ڤینۆسدا دەگەڕێت.

ئەگەری هەیە گەڕەستێرۆچکەیەکی مەترسیدار بێت دەستکاری

ئێن دی١٥ لە لیستی هەسارۆکەمەترسیدارەکان (PHAs)دا نەخراوەتە نێو لیستی ناوەندی ھەسارە بچووکەکانەوە چونکە گەورەیی ڕەهای زیاترە لە ٢٢.٠، هەرچەندە جارجارە دێتە ناو ٠٠،٥ ی.ف لە زەویەوە.

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری