یەحیا موعتەمید وەزیری

یەحیا موعتەمید وەزیری سیاسەتوان و گۆرانیبێژی[١] کورد ساڵی ١۹۲۱ لە شاری سنە لە دایکبووە. جگە لە کاری مۆسیقا ئیشی سیاسیشی کردووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی سەردەمی پەھلەوی لە ئێران.

یەحیا موعتەمید وەزیری
لەدایکبوون١٩٢١
مەرگ٢٠١٣
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، چەکدار، دیپلۆمات
ئایینئیسلام، سوننە

ژیان دەستکاری

کوڕی ئیسماعیل خان موعتەمید وەزیری و نەوەى حاجی موحەممەد تەقی موعتەمید بووە، و٦ نەوەی پێش ئەو لە گوندی سوورەزە ژیاون، ٩ نەوەی پێش ئەو لە گوندی حەسەناوا ژیاون، ١٠ نەوەی پێش ئەو لە جوولەکەکانی ئەسپەدانی بوون.[٢][٣][٤]

ساڵانى قۆناغى سەرەتایی و ناوەراستى لە سنە بەسەربردووە، و خوێندنى ئامادەیی و زانکۆ لەو کاتەدا لە سویس را بەسەر بردووە، پاشان لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە و چەند ساڵێک وەک کونسوڵ لە یەکێتی سۆڤیەت کاری کردووە (پسپۆرییەکەی و ڕاپۆرتەکانی ڕاستەوخۆ بۆ خودی پاشا بووە) و لە ئەستەمبوڵ و ڕۆمانیا و چەند وڵاتێکی تری ئەورووپا کونسوڵ بووە، دواجار لە ساڵی ۲۰۱۳ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.[٥][٦]

بە گوتەی هوومەن زەریف، کە بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ئەوە کردووە کە کێ گۆرانیبێژی سروودە کەی ئەی ئێران بووە،  پێی وایە کە گۆرانیبێژی یەکەم نمایشی ئەم سروودەیە یەحیا موعتەمید وەزیریی بێت، کە پیاوێکی سەربازییە و لە هەمان کاتدا دیپلۆماتکارێکە و هەر بەم بۆنەمە کەسێک کاری پییەو نییە. یەحیا موعتەمید وەزیری، دواتر لە چەند بەرنامەیەکدا لە ژێر ناوی شانۆیی نەوزەر دەرکەوت.[٧]

چالاکی سیاسی دەستکاری

لە ساڵی ١۹٤٢چووە ناو ڕادیۆی ئێران و دەستی کرد بە وتنی گۆرانی کوردی. هەر لەو ساڵەدا ڕوحووڵڵا خالەقی و عەلینەقی وەزیرى ناسی و بە بینینی بەهرەی ئەویان دی، گۆرانییان بۆ ئامادەکرد، هەروەها ئەویش لە ژێر چاودێری ئەواندا گۆرانییەکانی پێشکەش دەکرد. موعتەمید وەزیری لە ساڵی ١۹٤٤ تا ١۹٤٧ لە لایەن ڕوحووڵڵا خالەقیەوە فێری بووە و فێری گۆرانی وتن بووە. لەو ماوەیەدا حەسەن گۆڵ گوڵاو شیعری کوردی وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی فارسی و یەحیا موتەمید وەزیری خوێندوویەتیەوە. چەندین جار گۆرانی مەسنەوی بە یاوەری فلوتەکەی نوسرەتوڵڵا خەسرەوی پێشکەش کردووە. یەحیا موتەمید وەزیری لە ساڵی ١۹٤٧ی کۆچیدا بۆ درێژەدان بە خوێندن دەچێتە سویس و لە ژنێڤ درێژەی بە خوێندنی یاسای نێودەوڵەتی دا و بوو بە دکتۆر لە یاسای نێودەوڵەتی. ساڵی ۱۹٥٦هاتەوە بۆ ئێران و ماوەیەک باڵیۆزی ئێران بووە لە مۆسکۆ و بوخارێست، هەروەها کونسوڵی گشتی ئێران بووە لە ترابزۆنی تورکیا. دوا ئەرکی باڵیۆزخانەی چیێۆسلۆڤاکیا بووە و دواتر بەرپرسی بەشی شەشەمی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە. دوایین پۆستی بەرپرسی بەشی سیاسی دووهەمی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسی کاروباری ئێران و وڵاتانی کۆمۆنیستی بوو. لە ڕۆژانی دیپلۆماسیدا، هونەرمەندەکانی ڕادیۆی ئێران، موعتەمید وەزیریان بەجێ نەهێشت. بە ناچاری لە ساڵی ١۹٦۳‌‌‌‌ لە بەرنامەی "بەرگی سەوز" بە ناوی ساختەی نەوزەڕ سێ بەرهەمی وتووە.[٨]

دوای شۆڕشی ۱۹۷۹ی ئێران لەسەر داوای ئیبراهیم یەزدی بۆ ماوەیەکی کورت باڵیۆزی ئێران بوو لە چێکۆسلۆڤاکیا، بەڵام دوای چەند مانگێک دەستی لەکارکێشایەوە. دوای شۆڕش لەسەر داوای ئیسماعیل ئەردەڵان کە مامی بوو، بە نوێنەرایەتی حکوومەتی کاتی، وەک وەفدێکی ئاشتی، لەگەڵ داریووش فرووهەر بۆ سەردانی قاسملوو و شێخ عێزەدین چوونە مەهاباد، بەڵام دوای گەڕانەوەیان بۆ تاران، بە گوتەی ڕاپۆرتێک، دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا، دوای ئەوەی ئیسماعیل ئەردەڵان و ئەندازیار بازەرگان لە زیندانی ئازاد ئازاد کران و لەگەڵ ئیبراهیم یوونسی ئێرانی بەرەو ئەڵمانیا بەجێھێشت، لەگەڵ هاوسەرە ئەڵمانییەکەی لە شاری کۆلنی ئەڵمانیا دەژیا، لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمیدا، هاتۆتە ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی خۆی وەریبگرێتەوە.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "آواهای کم‌شنیده از دیروز تا امروز • نوذر – DW – ۱۳۹۷/۱۰/۱۳". dw.com (بە فارسی). Retrieved 2024-01-25.
  2. ^ مەردۆخ, شێخ محەممەد (2011). کوردستان. هەولێر: ڕۆژهەڵات. pp. ٢٦٢–٢٦٤.
  3. ^ حیرت سجادی, سیدعبدالحمید (1395). تاریخ. سنندج: کردستان. pp. ٢٩٧. ISBN 978-964-980-229-9.
  4. ^ مردوخ کردستانی, محمد (1379). کردستان. تهران: کارنگ. pp. ۲۵۳-۲۵۵-٧٢٩. ISBN 964-6730-08-6.
  5. ^ "یحیی معتمد وزیری". بالاترین (بە فارسی). 2013-07-08. Retrieved 2024-01-21.
  6. ^ "آواهای کم‌شنیده از دیروز تا امروز • نوذر – DW – ۱۳۹۷/۱۰/۱۳". dw.com (بە فارسی). Retrieved 2024-01-21.
  7. ^ مترونوم (2019-06-14). "اپیزود شماره هفت ای ایران". پادکست مترونوم (بە فارسی). Retrieved 2024-01-21.
  8. ^ حیرت سجادی, سیدعبدالحمید (1395). تاریخ. سنندج: کردستان. pp. ٦٧٣. ISBN 978-964-980-229-9.
  9. ^ ww25.picgrace.com http://ww25.picgrace.com/post/3A98384279142706191_308A43A817?subid1=20240122-0036-0419-bbf4-8a51cdca136c. Retrieved 2024-01-21. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)