یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە

نووسەری ئەڵمانی

یۆھان ڤوڵفگانگ ڤۆن گۆتە (١٧٤٩-١٨٣٢)، (بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe) شاعیر، نووسەر و فەیلەسۆفی ئاڵمانیاییە کە بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی مێژووی ئورووپا دەناسرێت. گۆتێ لە بواری شێعر، پەخشان و درامادا بابەتی نووسیویە.

یۆھان ڤوڵفگانگ گۆتە
بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe
لەدایکبوون٢٨ی ئابی ١٧٤٩
فرانکفورت، ئەڵمانیا
مردن٢٢ی ئازاری ١٨٣٢(١٨٣٢-٠٣-٢٢) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
Weimar، ئەڵمانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونJohann Wolfgang Goethe
Author citation (zoology)Göethe
خوێندنەوەی ئای پی ئەی[ˈjoːhan ˈvɔlfɡaŋ fɔn ˈɡøːtə]
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
شوێنی ناشتنWeimarer Fürstengruft
باوکJohann Caspar Goethe
دایکCatharina Elisabeth Goethe
خوشک و براCornelia Schlosser
ھاوسەرChristiane Vulpius
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Lili Schönemann
منداڵAugust von Goethe
خزمەکانPeter im Baumgarten
خێزانGoethe
زمانی زگماکیئەڵمانی
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
زمانی نووسینئەڵمانی
بواری کارتوێکاری، کەشناسی، زەویناسی، فیزیک
پۆستەکانGeheimrat
پەروەردەLeipzig University، University of Strasbourg
پلەی ئەکادیمیLicentiate
قوتابییAdam Friedrich Oeser، Justus Christian Loder، Johann Schweighäuser
نەژاد
ئایینLutheranism
Last wordsMehr Licht!
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریSturm und Drang، Weimar Classicism، سەردەمی ڕووناکبیری
چەشنڕۆمان، شیعری گۆرانی، دراما، کارەسات
Depicted byBust of Johann Wolfgang von Goethe
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Artist files atFrick Art Reference Library
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨

لە ٢٨ ئۆغۆستسی ساڵی ١٧٤٩ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، دایک وباوکی دەوڵەمەندبوون و حەزیان کردووە کوڕەکەیان زانسان زان بێت و ببێتە خاوەن پلەی بەرز لە دەوڵەتدا، ھەر بۆیە پلەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە و زانکۆی حقوقی تەواوکردووە.

گۆتە تەنھا شاعیرێکی ئاسایی نەبووە و بیروبۆچون و بیرۆکەکانی لەڕێگای قەسیدە شیعریەکانێوە بنووسێت بەڵکو ھەموو خوێندنەوەی بۆ ھەموو زانستەکان کردووە وەکو وەرزش و وێنەکێشان و شیعر و مۆسیقا و وێنەگرتن، ھەروەھا خوێندنەوەی بۆ ڕوەک کردووە و لەبواری پزیشکی و یاسا و سیاسەت و ئەندازیاریدا خوێندوێتی، سەرەڕای ئەمانەش بەیارمەتی باوکی جۆرەھا زمان فێربووە و زمانەکانی لاتینی و یۆنانی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئینگلیزی و عیبرییەی خوێندووە و لەپێناو زانیاریدا ھەوڵێکی زۆری داوە ھەر بۆیە شاعیرێکی بەتوانای لێدەرچووە.

گۆتە بەردەوام وەسفی زمانی عەرەبی کردووە و پێی وابووە کە ھیچ زمانێک ھێندەی عەرەبی گیان و ووشە پێکەونابەستێتەوە، ھەر بۆیە بەقوڵی شەریعەتی ئیسلامی خوێندووە و ئاشنایەتی لەگەڵ شیعر و چیرۆکە عەرەبیەکان پەیداکردووە و ھەندێک لەشاعیرە عەرەبەکان کاریگەریان بەسەریەوە ھەبووە و زۆر حەزی لە موعەلەقاتی عەرەبی بووە و لە ساڵی ١٧٨٣ وەریگێراوەتە سەر زمانی ئەڵمانی.

جێ پەنجەکانی گۆتە دیارن بەسەر ژیانی شیعری و ئەدەبی و فەلسەفەدا و تاکو ئێستاش میژووی ئەدەب باسی کارە نەمرەکانی دەکات و بەیەکێک لەسامانەکانی کتێبخانەی جیھانی دەژمێردرێت، دوای ئەوەی کتێبخانەی ئەڵمانیا و جیھانی بەژمارەیەکی زۆر لەبەرھەمەکانی دەوڵەمەند کرد و تاکو ئێستاش مێژوو بە یەکێک لە ئەدیبە مەزنەکان ناوی دەبات لە ٢٢ مارسی ساڵی ١٨٣٢ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان کردووە.