یۆستاین گاردەر

نووسەری نۆرویژی

یۆستاین گاردەر (بە نۆرویژی: Jostein Gaarder؛ لەدایکبووی ٨ی ئابی ١٩٥٢) ڕۆشنبیری نۆرویژی و نووسەری چەندان ڕۆمان و کورتە چیرۆک و کتێبی منداڵانە. گاردەر زۆر جار لە دیدگای منداڵانەوە دەنووسێت، بە پیشاندانی ھەستی سەرسامیان دەربارەی دونیا. ئەو زۆربەی کات مێتافیکشن بەکاردەھێنێت لە کارەکانیدا و چیرۆکێک لەناو چیرۆکێکی تردا دەنووسێت. بەناوبانگترین کاری بریتییە لە ڕۆمانی جیھانی سۆفیا: ڕۆمانێک دەربارەی مێژووی فەلسەفە (١٩٩١). ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر ٦٠ زمان؛ زیاتر لە ٤٠ میلیۆن تیراژی لێ فرۆشراوە.

یۆستاین گاردەر
گاردەر لە ٢٠٠٩
گاردەر لە ٢٠٠٩
ناوی خۆماڵی
Jostein Gaarder
لەدایکبوون (١٩٥٢-٠٨-٠٨) ٨ی ئابی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ)
ئۆسلۆ،  نەرویژ
پیشەڕۆماننوس، نووسەری کورتە چیرۆک
نەتەوەنۆرویژی
چەشنئەدەبیاتی منداڵان، خەیاڵی
کارە بەرچاوەکاننھێنیی یاری کاغەز، جیھانی سۆفیا, کچەی پرتەقاڵ
خەڵاتە بەرچاوەکانسەیری خەڵاتەکان بکە
ھاوسەرسیری دانێڤیگ
مناڵەکان٢

خێزان دەستکاری

گاردەر لە ئۆسلۆ لەدایکبووە و لەوێش گەورەبووە. باوکی بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە و دایکیشی مامۆستا و نووسەری کتێبی منداڵان بووە. گاردەر ھاوسەرگیری لەگەڵ سیری دانێڤیگدا کرد لە ١٩٧٤ لە ئۆسلۆ. ئەوان گواستیانەوە بۆ بێرگێن، نۆرویژ لە ١٩٧٩ و دوو منداڵیان بوو.[١]

لە ساڵی ١٩٩٧دا، گاردەر و سیری دانێڤیگ خەڵاتی سۆفیایان دامەزراند. کە خەڵاتێکی گەشەپێدانی ژینگەیی بوو بە پاداشتی (١٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی = ٧٧٬٠٠٠ یۆرۆ)، خەڵاتەکە ساڵانە دەبەخشرا تا ساڵی ٢٠١٣ کە ڕاگەیەندرا کە چیدیکە نابەخشرێت بەھۆی نەبوونیی پارەی تەواوەوە. ناوی خەڵاتەکە بەھۆی ڕۆمانی جیھانی سۆفیاوە ناونرا.

خوێندن دەستکاری

گاردەر لە قوتابخانەی کاسۆلیکی ئۆسلۆ و زانکۆی ئۆسلۆ خوێندوویەتی، کە تێیدا زمانە سکەندیناڤییەکان و ئایینناسی دەخوێند. دوای تەواوکردنی زانکۆ لە ١٩٧٦دا، بوو بە مامۆستای دواناوەندی لە بێرگێن، نۆرویژ، پێش کارە ئەدەبییەکانی.[١]

خەڵاتەکان دەستکاری

  • ١٩٩٠ – خەڵاتی ڕەخنەگرانی نۆرویژی ئەدەب بۆ باشترین نووسراوی ساڵی منداڵان یان گەنجان، بۆ نھێنیی یاری کاغەز.
  • ١٩٩٣ – خەڵاتی کتێبفرۆشانی نۆرویژ بۆ لە ئاوێنەیەکدا، لە نھێنییەکدا
  • ١٩٩٤ – Deutscher Jugendliteraturpreis، بۆ جیھانی سۆفیا.
  • ١٩٩٥ – پرێمیۆ بانکارێلا بۆ Il Mondo di Sofia، وەرگێڕانە ئیتاڵییەکەی جیھانی سۆفیا.[٢]
  • ١٩٩٧ – Buxtehude Bull، بۆ Durch einen Spiegel, in einem dunklen Wort، وەرگێڕانە ئەڵمانییەکەی لە ئاوێنەیەکدا، لە نھێنییەکدا.[٣]
  • ٢٠٠٤ – خەڵاتی ویڵی-براندت لە ئۆسلۆ.
  • ٢٠٠٥ – سەرفەرماندە، ئەندامی شاھانەی سانت ئۆلاڤی نۆرویژی.
  • ٢٠٠٥ – بڕوانامەی دکتۆرا لە کۆلێژی ترینیتی، دوبلین.[٤]

چالاکوانیی ژینگەیی دەستکاری

یۆستاین گاردەر بۆ نزیکەی دوو دەیە تێکەڵاوی کاری ژینگەیی بووە. خەڵاتی سۆفیای دامەزراند لە ساڵی ١٩٩٧، کە خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بوو کە لەلایەن ئەو دەزگا و کەسانەوە دەبەخشرا کە تێکەڵاوی کاری ژینگەپارێزی بوون. بەھۆی خەڵاتی سۆفیاوە، گاردەر بە زیاتر لە ١٫٥ میلیۆن دۆلاری بۆ چاککردنەوەی ھۆکارە ژینگەیییە گرانەکاندا خەرجکرد. کۆتا خەڵاتی سۆفیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بوو کە بەخشرا بە بیڵ مەککیبێن.

پێڕستی کارەکان دەستکاری

  • Diagnosen og andre noveller (دیاگنۆس و چیرۆکی تر) (١٩٨٦)
  • Froskeslottet (قەڵای بۆق) (١٩٨٨)
  • Kabalmysteriet (نھێنیی یاری کاغەز) (١٩٩٠)
  • Sofies verden (جیھانی سۆفیا) (١٩٩١)
  • Julemysteriet (نھێنیی کریسمس) (١٩٩٢)
  • Bibbi Bokkens magiske bibliotek (کتێبخانە جادوویییەکەی بیبی بۆکن) (لەگەڵ کڵاوس ھاکێرەپ) (١٩٩٣)
  • I et speil, i en gåte (لە ئاوێنەیەکدا، لە نھێنییەکدا) (١٩٩٣)
  • Hallo? Er det noen her? (سڵاو؟ کەس لەوێیە؟) (١٩٩٦)
  • Vita Brevis: A Letter to St Augustine (ڤیتا برێڤیس: نامەیەک بۆ ست ئۆگەستین) (١٩٩٨)
  • Maya (مایا) (١٩٩٩)
  • Sirkusdirektørens datter (کچی بەڕێوبەری سێرک) (٢٠٠١)
  • Appelsinpiken (کچەی پرتەقاڵ) (٢٠٠٤)
  • Sjakk Matt (شاکمات) (٢٠٠٦)
  • De gule dvergene (کورتەبنە زەردەکان) (٢٠٠٦)
  • Slottet i Pyreneene (قەڵاکەی ناو پایرێنی) (٢٠٠٨)
  • Det spørs (٢٠١٢)
  • Anna. En fabel om klodens klima og miljø (ئانا. ئەفسانەیەک دەربارەی ژینگە و کەشی زەوی) (٢٠١٣)
  • Anton og Jonatan (ئانتۆن و جۆناتان) (٢٠١٤)
  • Dukkeføreren (٢٠١٦)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Radiawati, Ririn (19 October 2011). "The Wordy, Wonderful Craft of Curiosity". Jakarta Globe. Archived from the original on 19 April 2014. Retrieved 14 September 2014.
  2. ^ "Albo d'Oro" (بە ئیتاڵیایی). Premio Bancarella. Retrieved 2010-10-08. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Gaarder, Jostein" (بە نەرویجی). NRK. November 8, 2002. Retrieved 2006-08-10.
  4. ^ "'Sophie's World' author Jostein Gaarder and TCD Medical Officer for 30 years among distinguished recipients of Honorary Degrees at TCD". Trinity College, Dublin. December 16, 2005. Archived from the original on May 18, 2008. Retrieved 2006-08-10.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری