یۆرک ڤیڵ (بە ئینگلیزی: Yorkville) بریتییە لە گەڕەکێک یان ناوچەیەک لە تۆرنتۆ، ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، ناوچەکە دەکەوێتە چوارگۆشەیەکی ناوەڕاستی تۆرنتۆ بە جۆرێک شەقامی یانگ دەکەوێتە خۆرھەڵاتی، شەقامی بڵۆڕ دەکەوێتە بەشی باشووری، شەقامی دێڤەنپۆرت لە بەشی باکووریەتی، وە شەقامی ڕێگا لە خۆراوایەتی، لەپێشدا گوندێک بووە؛ لە ساڵی ١٨٣٠ وەک ناوچەیەکی نیشتەجێبوون ناسێنراوە، بەڵام بە فەرمی لە ساڵی ١٨٨٣ وەک گەڕەکێکی تۆرنتۆ ناسێنرا، یۆرک ڤیڵ ناوچەیەکی دانیشتوانی چڕە و بازاڕ و نوسینگەی بازرگانی مەزنی تێدایە جگە لە باڵاخانەی بەرز و نھۆم بڕ کە خەڵکێکی زۆری تێدا نیشتەجێن. یۆرک ڤیڵ بە ناوچەیەکی گرنگی بازرگانی دادەنرێت بۆ کەنەدا بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٠٦ یەک پێی چوارگۆشە بە ٢٠٦ دۆلاری کەنەدی بە کرێ چووە بۆ مانگێک لە ساڵی ٢٠٠٨ ھاوبەشگای یۆرک ڤیڵ یەک پێی چوارگۆشەی بە ٣٠٠ دۆلاری کەنەدی بە کرێ گرتووە، لەبەری باشووری بە درێژایی شەقامی بڵۆڕ بارەگا و پێشانگای ھاوبەشگایمینک مایەڵ ھەیە کە بازاڕێکی گرنگی جیھانییە.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری