یانێس کۆسێنس (بە ئینگلیزی: Jannes Coessens) ئەکتەری بەلجیکییە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە درامای لێمێنس (خوێندنی ناوەندی) لۆڤن دەرچووە، لە ئەیلوولی ٢٠١٧ تا حوزەیرانی ٢٠١٩ لە زانکۆی ئەنتۆرب "ئەدەبیاتی شانۆ و خوێندنی فیلم"ی خوێندووە. لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ەوە لە کۆدارتس لە ڕۆتەردام شانۆی مۆسیقا دەخوێنێت، لە ساڵی ٢٠٢٣ لەوێ دەرچووە. لە ساڵی ٢٠١٢، یانس ئاودیشنی بۆ زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی تویس کرد. ھەر لەو ساڵەدا خێزانێکی نوێ بە زنجیرەکە ناسێندرا. یانێس ڕۆڵی ستان ڤان دامی گێڕا کە ھەندێک جار بە ستانمان ناودەبرێت. کوڕی پزیشک جودیس ڤان سانتێنە (کە کاترین دی ڕویشەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت) و کورت ڤان دامێی کۆچکردوو (دریس ڤانھێگن ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت) و برای ئیما ڤان دامە (ئەلیس ڕۆێڵز ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت).

یانێس کۆسێنس
Jannes Coessens

لەدایکبوون (١٩٩٩-١٢-٠٢) ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
پیشەئەکتەر
ناسراوە بەستان ڤان دام لە تویس

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری