ئەم وێنە جووڵاوە پەیوەندی نێوان پەستان و قەبارە نیشان دەدات کاتێ بارستایی و پلەی گەرمی جێگیر بن.

دەستپێک دەستکاری

بەوە ناسراوە پەیوەندی بە پەستان و قەبارە و پلەی گەرمیەوە ھەیە بۆ ھەر گازێک . ئەگەر ھاتوو قەبارەی گازەکە گۆڕا ئەوا گۆڕانێکی ھێواش ڕوودپەدات ئەگەر ھاتوو پلەی گەرمی جێگیر بوو ، قەبارە پێچەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ پەستان . ئەم یاسایەش ناونراوە بە ناوی زانای کیمیایی فیزیایی ڕۆبێرت بۆیڵ (١٦٢٧ - ١٦٩١) لەبەر ئەوەی یەکەم کەس بوو ئەم یاساییەی دانا ، یاساکەش کە ئەم زانایە دای نابوو دەڵێ " بۆ ھەر بڕێکی جێگیری گازی نموونەیی له‌ پلەیەکی گەرمی جێگیردا ، قەبارە لەگەڵ پەستان پێچەوانە ده‌گۆڕێت " واتا پەستان لەگەل قەبارە پێچەوانە ھاوڕێژە دەبێت لە پلەی گەرمی جێگیر ..... ياسای بؤيل —> پەستانی 1 × قەبارەی 1 = پەستانی 2 × قەبارەی 2 ...ئەم ياسایە بەكاردێت بؤ دؤزينەوەی نەزاندراوێك ئەگەر بێت و سێ زاندراوەكەي ترت هەبوو

ھاوکێشە دەستکاری

ئەم یاسایە بیرکاریانە بەم شیوەیە دەر دەبڕدرێت :

ق * پ= جێگیرێک

کاتێک کە :

  • پ: بریتیە لە پەستانی سیستەمەکە .
  • ق: بریتیە لە قەبارەی گازەکە .
  • جێگیرێک: بریتیە لەو بڕەی کە جێگیرە .