یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ کۆتا یاری بوو لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ کە پێنجەمین جامی جیھانیی فیفابوو لە مێژووی فیفادا.[١] یارییەکە لە یاریگای وانکدۆرف لە شاری بێرن لە سویس لە ٤ی تەممووزی ١٩٥٤ لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و هەڵبژاردەی مەجەرستان ئەنجامدرا. بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی زێڕینی مەجەرستانى بردەوە کە پێشتر لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ، مەجەرستان بە ئەنجامی ٨-٣ لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردبووەوە.[٢]
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | 1954 FIFA World Cup knockout stage |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | سویسڕا |
جێ | Wankdorf Stadium |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤، list of Germany international football games |
پاشکۆ | ئوروگوای دژی بەڕازیل (جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠) |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨ |
کاتی ڕوودان | ٤ی تەممووزی ١٩٥٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٤ی تەممووزی ١٩٥٤ |
ڕێکخەر | فیفا |
یانە بەشداربووەکان | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، Hungary national association football team |
براوە | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا |
ناوبژیوان | William Ling، Vincenzo Orlandini، Sandy Griffiths |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | پوشکاش، Zoltán Czibor، Max Morlock، Helmut Rahn، Helmut Rahn |
زۆرجار یاریی کۆتاییی ساڵی ١٩٥٤ وەک یەکێک لە گەورەترین یارییەکانی مێژووی جامی جیھانیی فیفا ناودەبرێت، هەروەها یەکێکە لە لە ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان. لە ئەڵمانیا ئەم یارییە بە بە موعجیزەی بێرن ناسراوە (بە ئەڵمانی: Wunder von Bern, pronounced [ˌvʊndɐ fɔn ˈbɛʁn] ( گوێگرتن) ).[٣]
بەم ئەنجامە ئەڵمانیا یەکەم نازناوی بەدەستهێنا، دواتر لە ساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٩٠ وەک ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و لە ساڵی ٢٠١٤ وەک ئەڵمانیای یەکگرتوو نازناوەکەی بەرزکردەوە.[٤][٥][٦] ئەڵمانیای ڕۆژئاوا سێیەم وڵات بوو کە کە جامی جیهانیی بەدەستهێنا، دوای ئوروگوای ( ١٩٣٠ و ١٩٥٠ ) و ئیتالیا ( ١٩٣٤ و ١٩٣٨ )، هەرچەندە جیاواز لە ئوروگوا و ئیتاڵیا، ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکەم نازناوی خۆی وەک میوان بەدەستهێنا نەک وەک میواندار. بۆ مەجەرستان پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٥٤ وەک باشترین ئەنجامی هەڵبژاردەکە بە هاوبەشی لەگەڵ پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٣٨ دادەنرێت کە تا ئێستا بەدەستی هێنابێت لە جامی جیهانیی فیفا.[٧] جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ تا ئێستا تاکە جامی جیهانیی فیفایە کە دوو هەڵبژاردەی ئەورووپای ناوەندی بگەنە یاریی کۆتاییی، لەگەڵ هەڵبژاردەیێکی دیکەی ئەوروپای ناوەند کە نەمسایە و پلەی سێیەمی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەستهێناوە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Ashdown, John (2018-05-03). "World Cup stunning moments: the Miracle of Bern". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-08-13.
- ^ "World Cup 1954: West Germany, Hungary and the Miracle of Berne". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
- ^ "Das Wunder von Bern". www.fr.de (بە ئەڵمانی). 2019-01-15. Retrieved 2023-08-13.
- ^ "1974 FIFA World Cup Germany™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
- ^ "2014 FIFA World Cup Brazil™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
- ^ "1990 FIFA World Cup Italy™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
- ^ "Hungary National Team Appearances in the Soccer World Cup". www.thesoccerworldcups.com. Retrieved 2023-08-13.
بەستەری دەرەکی دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ تێدایە. |