یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٧
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٧ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٨٦-١٩٨٧ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە سی و دووەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٧ی ئایاری ١٩٨٧ لەیاریگای ئیرنست ھاپێڵی شاری ڤیێنای نەمسا، لەنێوان یانەی پۆرتۆی پورتوگالی و بایەرن میونشنی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ئەنجامدرا.[١][٢]هەردوو یانە یاریزانی سەرەکییان لەدەستدابوو : پورتوگالییەکە بەبێ فێرناندۆ گۆمێسی هێرشبەر یاری کرد، لە کاتێکدا ئەڵمانییەکان یاریزانی بەرگریکار و کاپتنەکەیان کلاوس ئۆگێنتالێریان لەدەستدابوو کە سڕکرابوو، لەگەڵ هێرشبەر ڕۆلاند ڤۆلفارت و هانس دۆرفنەری ناوەڕاستکار کە هەردووکیان پێکانیان هەبوو.لە ئەنجامدا پۆرتۆ توانی بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر بایەرن میونخی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.پۆرتۆ یەکەم نازناوی ئەورووپای بەدەستهێنا،[٣][٤] ئەمە یەکەم یاری کۆتایی جامی ئەوروپا بوو کە بایرن و لۆتار ماتیۆس کاپتنەکەیان بە گۆڵە یەک لە دوای یەکەکان دۆڕان،[٥] دوای ١٢ ساڵ لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٩٩ بەرامبەر مانچستەر یونایتد دووبارەکرایەوە. [٦]
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٧ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٨٦-١٩٨٧ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | پورتوگال |
جێ | Ernst-Happel-Stadion |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٦ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٨ |
کاتی ڕوودان | ٢٧ی ئایاری ١٩٨٧ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی پۆرتۆ، بایەرن میونخ |
براوە | یانەی پۆرتۆ |
ناوبژیوان | Alexis Ponnet |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ btlmstaff (2020-06-30). "FC Porto v Bayern Munich – Remembering The 1987 European Cup Final". Beyond The Last Man (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ Jensen, Neil Fredrik (2017-03-16). "Great Reputations: Porto 1987 – Polka in the Prater". GAME OF THE PEOPLE (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ "FC Porto - Bayern Munich, May 27, 1987 - European Champion Clubs' Cup - Match sheet". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ "Reliving Dundee Utd's Uefa Cup final run". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
- ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-30.
- ^ ""Bavarians? Conservative? Never!" The 1987 European Cup Final". Worldpress.com. 9 February 2011. Retrieved 8 January 2014.