یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧٥-١٩٧٦ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | یاریگای ھامپدین پارک |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧ |
کاتی ڕوودان | ١٢ی ئایاری ١٩٧٦ |
یانە بەشداربووەکان | بایەرن میونخ، AS Saint-Étienne |
براوە | بایەرن میونخ |
ناوبژیوان | Károly Palotai |
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٥-١٩٧٦ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و یەکەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ١٢ی ئایاری ١٩٧٦ لەیاریگای ھامپدینی شاری گلاسگۆی سکۆتلەندا، لەنێوان یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و سانت ئێتانی فەرەنسی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا بایەرن میونخ توانی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر سانت ئێتانی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[١][٢]لە کۆتایی یارییەکەدا یاریزانانی سانت ئێتان دەگریا، چونکە هەستیان دەکرد بەدبەخت بوون، بەڵام لایەنگرانیان پیرۆزباییان لێدەکردن، گەڕانەوەیان بۆ فەرەنسا قارەمانانە بوو، هەرچەندە شکستیان هێنابوو. ئەمە سێیەم نازناوی لەسەریەکی جامی ئەورووپا بوو کە یانەی بایەرن بەدەستی هێنا ،بووە سێیەم یانە کە ئەم ئەنجامەی بردبێتەوە دوای هەریەکە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەیاکس .دوای ئەم ساڵە ٤٢ ساڵ دەخایەنێت تا جارێکی تر یانەیەک لە سێ وەرزی لەسەریەک ئەم پاڵەوانێتییە بباتەوە، کە ئەویش ڕیال مەدرید ئەنجامی دیا لە وەرزەکانی (٢٠١٨-٢٠١٩-٢٠٢٠).[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ UEFA.com. "History: Bayern-St-Étienne: UEFA Champions League 1975/76 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
- ^ Serbini, Sophie. "Saint-Etienne's embrace of the square goalposts that cruelly denied them in the 1976 European Cup final". The Athletic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
- ^ UEFA.com (2022-05-28). "Real Madrid: Meet the 2021/22 UEFA Champions League winners | UEFA Champions League". UEFA.com (بە فەڕەنسی). Retrieved 2023-12-27.
بەستەری دەرەکی دەستکاری
- وەرزی 1975-1976 لە ماڵپەڕی یوفا
- ئەنجامی جامی ئەوروپا لە یاری Rec. وەرزش. دامەزراوەی ئاماری تۆپی پێ
- پوختەی یاری کۆتایی لە خوارەوە بە زمانی فەرەنسی