ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین (simplified Chinese , لەلایەن فیفا بە چین PR ناسراوە) نوێنەرایەتی کۆماری گەلی چین دەکات لە تۆپی پێی کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی چینەوە بەڕێوەدەبرێت. چین لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ جامی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیای بەدەستھێنا، لە ساڵانی ١٩٨٤ و ٢٠٠٤ پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەدەستھێنا. دوای ئەوەی چین نەیتوانی بگاتە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، چین بۆرا میلتینۆڤیچی بەڕێوەبەری سربی وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانی دەستنیشانکرد، چینیش بەختی خۆی زیادی کرد. وڵاتەکە توانی پلەی چوارەم بەدەستبھێنێت لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٠.[١] ئاستە باشەکەی لە لوبنان متمانەی چینییەکانی بەرزکردەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی فیفا، چین تەنھا یارییەکی دۆڕاند و تەنھا یەک یەکسانبوو، ھەموو یارییەکانی دیکەی بردەوە، دیارترینیان بردنەوەی گرنگ بوو بە ئەنجامی ١–٠ لە عومان دواجار گەیشتە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢, ئەمە یەکەم و تا ئێستا دوایین بەشداری ھەڵبژاردەکەیە لە جامی جیھانیی فیفا.[٢] لە مۆندیالی ٢٠٠٢، چین دوای سێ یاری لە یاریگاکان دوورخرایەوە بەبێ ئەوەی یەک خاڵ بەدەستبھێنێت و تەنانەت گۆڵێکیش تۆماربکات لە کاتی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکەدا.[٣]

هەڵبژاردەی تۆپی پێی چین
بە Chinese (China): 中国国家足球队
لقیnational association football team
وڵاتی وەرزشچین
ناو بە زمانی فەرمی中国国家足球队
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢
وڵاتچین
ڕاهێنەرمارچێلۆ لیپی، Aleksandar Janković
کاپتنZheng Zhi
خاوەنChinese Football Association
وێبگەhttp://www.thecfa.cn/
Kit supplierنایک
کۆدی وڵات لە فیفاCHN

ڕکابەرییەکان دەستکاری

ژاپۆن دەستکاری

ڕکابەری چین لەگەڵ ژاپۆن نموونەی ئەوە بوو کە لە یاری کۆتایی جامی ئاسیای ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر خاکی خۆی بە ئەنجامی ٣–١ دۆڕا.[٤] دەوترێت ئاژاوەگێڕییەکانی دواتر لەلایەن ھاندەرانی چینییەوە لە یاریگای کرێکاران بەھۆی ناوبژیوان لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا و بەرزبوونەوەی ھەستی دژە ژاپۆنی لەو کاتەدا بووە.

کۆریای باشوور دەستکاری

ڕکابەرییەکی دیکە لەگەڵ کۆریای باشووری دراوسێیە کە چین لە نێوان ساڵانی ١٩٧٨ بۆ ٢٠١٠ (٢٧)یاری بەرامبەری ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی یەک یاریش بباتەوە؛ بەڵام دواجار چین یەکەم سەرکەوتنی خۆی بەرامبەر کۆریای باشوور لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٠ تۆمارکرد، لە کاتی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئەنجامی ٣–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

ھۆنگ کۆنگ دەستکاری

ڕکابەرییان لەگەڵ ھۆنگ کۆنگ دروست بووە بەھۆی گرژییە سیاسییەکان و ھەروەھا کێشەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨. بەھۆی ئەوەی ھاندەرانی ھۆنگ کۆنگ قسەی ناشرینیان بە سروودی نیشتمانی چینی دەووت، کە ھۆنگ کۆنگ لەگەڵ چین ھاوبەشی دەکات، یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ زۆر گرژ بوون و ھەردوو یارییەکە بە ئەنجامی ٠–٠ یەکسان بوون.

ئۆزبەکستان دەستکاری

ڕکابەری لەگەڵ ئۆزبەکستان پێشھاتێکی ئەم دوایییە، بەڵام لە ئەنجامەکانی پێشووشەوە سەرچاوەی گرتووە کە چین لە چەندین یاری تۆپی پێی کێبڕکێدا تووشی شکستت بوون بە دەستی ئۆزبەکستان. ھەردوو وڵات بۆ یەکەمجار لە یاری کۆتایی یارییەکانی ئاسیای ساڵی ١٩٩٤ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، کە ئۆزبەکستان چینی سەرسام کرد بە بردنەوەی ٤–٢ و بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕ.[٥]زۆری نەخایاند ئەمە دووبارە بووەوە لە جامی ئاسیای ساڵی ١٩٩٦، کە یەکەم یاری ئۆزبەکستان بوو لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی تۆپی پێی کێبڕکێدا، کە چین تووشی شکستێکی گەورە بوو بە ئۆزبەکستان بە ئەنجامی ٠–٢ لەو کاتەوە ئۆزبەکستان زۆرجار بووەتە ڕکابەرێکی کێشەدار بۆ چین، زۆرجار چین لە یارییە ڕکابەرییەکان بەرامبەر ئۆزبەکییەکان زیاتر لە بردنەوەکانی دۆڕاندووە.[٦] چین ھەرگیز لە خاکی ئۆزبەکستان لە ئۆزبەکستانی نەبردووەتەوە.

ڕێزلێنان دەستکاری

ھەرێمی دەستکاری

  • جامی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
    •   براوەکان (٢): ٢٠٠٥, ٢٠١٠
    •   پلەی دووەم (٢): ٢٠١٣, ٢٠١٥
    •   پلەی سێیەم (٥): ٢٠٠٣, ٢٠٠٨, ٢٠١٧, ٢٠١٩, 2022
  • جامی شانشینی
    •   پلەی دووەم (٢): ١٩٩٠, ١٩٩٨
  • یارییەکانی ڕۆژھەڵاتی دوور
    •   براوەکان (٩): ١٩١٥، ١٩١٧، ١٩١٩، ١٩٢١، ١٩٢٣، ١٩٢٥، ١٩٢٧، ١٩٣٠ (ھاوبەش)، ١٩٣٤
    •   پلەی دووەم (١): ١٩١٣

پاڵەوانێتییە بچووکەکان دەستکاری

  •   جامی چین
    •   Third place (1): 2017
  •   جامی دانھیل
    •   براوەکان (١): ١٩٩٧
    •   پلەی دووەم (١): ١٩٩٩
  •   پاڵەوانێتی چوار نەتەوە (چین)
    •   براوەکان (2): January ٢٠٠٠, ئەیلوول ٢٠٠٠
    •   Third place (1): ٢٠٠١
  •   جامی شا (تایلەند)
    •   براوەکان (١): ١٩٩٣
    •   پلەی دووەم(١): ٢٠٠١
    •   پلەی سێیەم (1): 1980 (shared)
  •   جامی کیرین
    •   Third place (1): 1984 (shared)
  •   جامی سەری ساڵی مانگ
    •   براوەکان (١): ١٩٧٨
    •   پلەی دووەم (٢): ١٩٨٩, ١٩٩٠
  •   جامی مێرلیون
    •   براوەکان (١): ١٩٨٦
    •   پلەی سێیەم (١): ١٩٨٣
  •   جامی نەھرۆ[٧]
    •   پلەی دووەم(٤): ١٩٨٢, ١٩٨٣, ١٩٨٤, ١٩٨٦
    •   پلەی سێیەم (١): ١٩٩٧

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "再次申办亚洲杯——中国明白了" (بە چینی). CCTV.com. 2000-09-10. Archived from the original on 5 August 2021. Retrieved 10 November 2020.
  2. ^ "Chinese football team qualifies for 2002 World Cup Finals". China.org. n.d. Archived from the original on 19 September 2021. Retrieved 10 November 2020.
  3. ^ Chi, Samuel (2014-06-12). "China and the World Cup". The Diplomat. Archived from the original on 10 November 2020. Retrieved 10 November 2020.
  4. ^ Yardley, Jim (2004-08-09). "In Soccer Loss, a Glimpse of China's Rising Ire at Japan". The New York Times. Archived from the original on 28 July 2017. Retrieved 11 August 2022.
  5. ^ "Xitoy Xirosima — 1994 finalini sotganmi?". Daryo. 7 August 2014. Archived from the original on 11 August 2022. Retrieved 11 August 2022. ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "中国队 Vs 乌兹别克斯坦队的历史战绩及比分预测-体育频道-手机搜狐". Sohu. Archived from the original on 2022-02-11.
  7. ^ Roy, Abhishek (14 August 2007). "Revisiting some of the memorable moments of the Nehru Cup". TwoCircles.net. IANS. Archived from the original on 3 March 2022. Retrieved 22 March 2022.