ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای لەلایەن فیفاوە بە بروونای داروسالام ناسراوە،[١] نازناوی تێبوان (ھەڵبژاردەی ھەنگ)ی لێنراوە، نوێنەرایەتی وڵاتی بروونای دەکات لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتی و ئاسیایییەکان، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بروونای سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەکە لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە ئەندامی فیفا. یەکەم یاری فەرمی لە ٢٢ی ئایاری ١٩٧١ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مالیزیا بەڕێوەچوو کە بە ئەنجامی ٨–٠ یارییەکەی دۆڕاند.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای | |
---|---|
وڵاتی وەرزش | بروونای |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | بروونای |
ڕاهێنەر | Mario Rivera |
خاوەن | Football Association of Brunei Darussalam |
وێبگە | https://www.nfabd.org/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | BRU |
چوار جار چووەتە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفا، لە ساڵانی ١٩٨٦ و ٢٠٠٢ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. لەو بۆنانەدا نەیتوانیوە سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستبھێنێت. لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا پێنج یارییان ئەنجامداوە، بەڵام ھەرگیز لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان دەرنەچوون.[٢]
لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، یەکێتی تۆپی پێی بروونای(BAFA) بەھۆی دەستوەردانی حکوومەت لە کاروبارەکانیدا ڕاگیرا، ئەمەش بە بڕیارێکی بروونای بۆ ھەڵوەشاندنەوەی BAFA و گۆڕینی بۆ فیدراسیۆنێکی نوێ لە ٢٠٠٨ دەستیپێکرد[٣][٤][٥] لە ٣١ی ئایاری ٢٠١١ یەکێتیی تۆپی پێی بروونای داروسالام (NFABD) پێکھێنرا.
نازناوەکان دەستکاری
- جامی بۆرنێۆ
- براوەکان (٤): ١٩٦٨، ١٩٨١، ١٩٨٧، ١٩٨٨
- جامی سوڵتان حەسەننال
- پلەی دووەم (١): ١٩٨٥
- جامی نێودەوڵەتی فلیپین
- پلەی سێیەم (١): ١٩٩٣
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Brunei Darussalam". fifa.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2 February 2022.
- ^ "Saga of Brunei's football association | The Brunei Times". 2015-09-16. Archived from the original on 2015-09-16. Retrieved 2022-12-28. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "FIFA SUSPEND BAFA". AFF - The Official Website Of The Asean Football Federation (بە ئینگلیزی). 2009-10-01. Archived from the original on 28 December 2022. Retrieved 2022-12-28.
- ^ "Brunei suspended for government interference". Asian Football Confederation. 30 September 2009. Archived from the original on 21 May 2013.
- ^ "FIFA SUSPEND BAFA". AFF - The Official Website Of The Asean Football Federation (بە ئینگلیزی). 2009-10-01. Archived from the original on 28 December 2022. Retrieved 2022-12-28.