ھێزی ڕاسپاردەی ئەندازیاریی ئینتەرنێت

ھێزی ڕاسپاردەی ئەندازیاریی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet Engineering Task Force) پەرە و بڕەو بە ستانداردەکانی ئینتەرنێت دەدا، لە نزیکەوە لەگەڵ W3C و ISO/IEC -دا خەریکی ھاوکارییە و بەتایبەتی بەسەر ستانداردەکانی TCP/IP -یەوە کار دەکا. ڕێکخراوەیەکی ستانداردی کراوەیە بەبێ ئەندامەتیی فەرمی یان پێشمەرجی ئەندامەتی. گشت بەشداربووان و بەڕێوەبەران خۆبەختکەرن، ئەگەرچی زۆرتر وایە کە پارەی کارەکەیان لەلایەن خاوەنکاران یان دەستەبەرانیانەوە دابین دەکرێ؛ بۆ نموونە، کۆمپانیای ڤێریساین و ئاژانسی ھێمنایەتیی نەتەوەییی ویلایەتە یەکگرتووەکان پارەی پێویست بۆ سەرۆکی ئێستاکەی ئەو ڕێکخراوەیە دابین دەکەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

  • خاوەندەسەڵاتی ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت: ئایانا
  • بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە سپێردراوەکان: ئایکان

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری