ھێرشە مووشەکییەکانی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر پاکستان
لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئێران ھێرشێکی مووشەکیی لە نێو خاکی پاکستاندا ئەنجامدا و ئێران ھێرشەکەی بە لێدان لە گرووپی چەکداری جەیشولعەدل پێناسە کرد، کە گرووپێکی سەربەخۆییخوازیی بەلووچییە. حکوومەتی پاکستان ئەو ھێرشەی ئیدانە کرد و بە «پێشێلکاری» بۆ سەر ئاسمانی وڵاتەکەی، ناوی برد. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا. ھێرشەکان بە بەشێک لە زنجیرە ھێرشەکانی سەر ھەولێر لە ١٥ی کانوونی دووەم، دادەنرێت، و پەیوەندی سەرەکی ھەیە بە تەقینەوەکانی کرمان لە ٣ی کانوونی دووەم، کە دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارییەتی تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.
ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە خاکی پاکستان ٢٠٢٤ | |
---|---|
شوێن | کوھی سەبز، ھەرێمی پێنجگوور، پاکستان |
ڕێکەوت | ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ئامانج | گرووپە چەکدارییەکانی جەیشولعەدل (بەپێی گووتەی ئێران) |
جۆری ھێرش | مووشەکی بالیستیکی و ھێرشی درۆنی |
مردن(ەکان) | ٢ سیڤیل |
بریندارەکان | ٣‒٤ سیڤیل |
ھێرشبەران | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
ھێرش دەستکاری
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی ئێران ڕای گەیاند کە سوپای پاسداران ھێرشێکی بە مووشەکی سووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجامداوە،[١] بۆ لەناوبردنی دوو بارەگای جەیشولعەدل، لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان. ھێرشەکە ماڵەکانی گوندی کوھی سەبز لە ھەرێمی پێنجگوور کردە ئامانج، کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و پاکستانەوە دوورە.[٢] پاکستان ڕای گەیاند کە لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو منداڵ کوژراون و چوار منداڵی دیکەش بریندار بوون.[٣] ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان سێ بۆ چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکە ھەڵدراون و بەر مزگەوتێک و خانوویەک و باڵەخانەیەکی دیکە کەوتووە.[٤]
جەیشولعەدل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی چەکدارەکانیان ھەڵدراون و بەھۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەست داوە و سێ ژنیش بریندار بوون کە یەکێکیان ھەرزەکارە.[٥][١]
دواتر دەستکاری
ڕۆژێک دوای ھێرشەکە، عەقید حسێن عەلی جەوادانفەر لە سوپای پاسداران لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران تیرۆرکرا.[٦] بەپێی ھەواڵی میدیا ئێرانییەکان، جەیشولعەدل بەرپرسیارییەتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.[٧]
حکوومەتی پاکستان وەک کاردانەوەیەک بۆ ھێرشەکان، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران، پایتەختی ئێران، کشاندەوە؛ و باڵیۆزی ئێرانیش لە پاکستان دەرکرد.[٨][٩] پاکستان ڕای گەیاند کە ھەموو بژاردەیەکی وەڵامدانەوەی ھێرشەکان لەبەردەستن.[١٠]
وەڵامدانەوەی ھێرشەکان دەستکاری
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی دەووەمی ٢٠٢٤، دوو ڕۆژ دوای ھێرشەکانی ئێران لە خاکی پاکستان، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند «چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانمان لە ئێران کردووەتە ئامانج»،[١١] ھێرشەکان بۆ سەر گرووپی چەکداری سەرمەچار بووە،[ئ] کە بە گووتەی حکوومەتی پاکستان ئەو گرووپە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر خاکی پاکستان؛ لەسەر بنەمای وردی ھەواڵگری[١٢] و لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچار ھێرشەکان ئەنجام دراون. بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند: ٩ ھاووڵاتی کوژراون، کە سێ کەسیان ئافرەتن و چواریشیان منداڵ.[١٣]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
تێبینییەکان دەستکاری
- ^ گرووپێکی ئازادیخوازیی بەلوچییە
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا "Pakistan recalls its ambassador to Iran over airstrikes by Tehran that killed 2 people". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
- ^ Shahid, Saleem (2024-01-17). "Iran 'attacks militant bases in Panjgur'". DAWN.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
- ^ Regan, Jonny Hallam, Helen (2024-01-17). "Pakistan condemns deadly Iranian missile strike on its territory as tensions spike across region". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
- ^ News, A. B. C. "US condemns Iran for missile strikes in Iraq and Syria". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help) - ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/middleeast/iran/15122023. Retrieved 2024-01-17.
{{cite web}}
: Missing or empty|title=
(help) - ^ "IRGC colonel martyred in assassination move in SE Iran". Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
- ^ "جیش الظلم مسئولیت ترور شهید جاودانفر ڕا برعهده گرفت". ایسنا (بە فارسی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250250-وەزارەتی-دەرەوەی-پاکستان:-رێگە-نادەین-باڵیۆزی-ئێران-بگەڕێتەوە-وڵاتەکەمان
- ^ "دوای هێرشەکەی ئێران، پاکستان باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-01-17.
- ^ "پاکستان: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران"". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-01-17.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/18012024. Retrieved 2024-01-18.
{{cite web}}
: Missing or empty|title=
(help) - ^ "وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستان لە ئێران کرایە ئامانج". www.kurdistan24.net. Retrieved 18 January 2024.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Siddiqui, Usaid. "Pakistan-Iran attacks updates: 9 killed near Iran's southeast border". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.