ھاکان فیدان
هاکان فیدان (لەدایکبووی ١٩٦٨) ئەفسەر و دیپلۆماتکاری پێشووی ھێزە چەکدارەکانی تورکیایە و ١٧ ھەمین بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی ھەواڵگریی نیشتمانی سەرۆکایەتییەکانی پێشووی بریتی بوون لە پۆستی کارگێڕی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و دەزگای هاوکاری و هەماهەنگی تورکیا و وەزارەتی دەرەوە. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا فیدان پۆستی دەستەی کارگێڕی لە دوو دەزگای تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەبووە؛ ئاژانسی نێونەتەوەییی وزەی ئەتۆمی (IAEA) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی (UNIDO).[١]
ھاکان فیدان | |
---|---|
Hakan Fidan | |
لەدایکبوون | ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ) ئەنقەرە |
زانکۆ | |
پیشە | سەرباز، official، دیپلۆمات، intelligence officer |
حیزب | پارتی داد و گەشەپێدان |
پلە | Director of the National Intelligence Organization (٢٠١٠–٢٠١٥)، Director of the National Intelligence Organization (٢٠١٥–٢٠٢٣)، Minister of Foreign Affairs, Turkey (٢٠٢٣–) |
ژیاننامە دەستکاری
ھاکان فیدان لە ساڵی ١٩٦٨ لە ئەنقەرە لەدایک بوو. فیدان باوکی کوردی خەڵکی گمگم و دایکی تورکی خەڵکی دەنیزلی بووە.[٢] ئەو لە عەشیرەتی کوردی حەسەنانە.[٣] ئەو کاتەی کە ھاکان فیدان سەرۆکی دەزگای میت بوو، کوڕێکی ئامۆزای بەناوی عەگید زیلان لە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکەدا بوو[٤] کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەھۆی نەخۆشی گیانی لەدەستدا.[٥]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Gazetesi, Dünya (2010-04-19). "Hakan Fidan slated to be next head of Turkish intelligence". https://www.dunya.com/gundem/hakan-fidan-slated-to-be-next-head-of-turkish-intelligence-haberi-111652 (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-05-09.
{{cite web}}
: External link in
(help)|website=
- ^ Akin, Ezgi (4 June 2023). "Who is Hakan Fidan, Turkey's new foreign minister with spy powers?". Al-Monitor. Retrieved 6 June 2023.
[...] Fidan, whose father is an ethnic Kurd [...]
- ^ "İlk kez duyacaksınız! Hakan Fidan'ın aşiretinin 2. Abdülhamid ile bağlantısı ve Osmanlı paşası akrabaları". m.yeniakit.com.tr. Retrieved 2024-05-02.
- ^ برازای هاکان فیدان لە برادۆست لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕ دەکات. فرات (لە ڕێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠٢٤.
- ^ هەپەگە: عەگید زیلان بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو. فرات (لە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاکان فیدان تێدایە. |