ھاندان (ئینگلیزی: Catalysis) کردەی خێراکردنی کاردانەوەی کیمیایییە، بە کاری ھاندەرێک.

ھاندەر دەستکاری

ھاندەر یان کارای یاریدەدەر (Catalyst) ماددەیەکە، خێراییی کاردانەوەی کیمیایی دەگۆڕێت، بێ ئەوەی خۆی لە کاردانەوەکەدا کاربکرێت و بێ ئەوەی بە شێوەیەکی ھەستپێکراو بگۆڕدرێت.

ھاندەری چوونیەک دەستکاری

ھاندەری چوونیەک (Homogeneous catalyst) ھاندەرێکە، کە لە ھەمان باری فیزیاییی کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری H2O2 لە کاردانەوەیەکی شلیدا.

ھاندەری ناچوونیەک دەستکاری

ھاندەری ناچوونیەک (Heterogeneous catalyst) ھاندەرێکە، لە بارێکی فیزیاییی جیاواز لەگەڵ باری فیزیاییی ماددە کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری ZnO لە کاردانەوەیەکی غازیدا.

شێوازی ھاندان لە ھاندەردا دەستکاری

بە زیادکردنی ھاندەر لە کاردانەوەیەکی کیمیاییدا، شێوازی بەڕێوەچوونی کاردانەوەکە دەگۆڕدرێت واتە لە ڕێگایەکەوە کاردانەوەکە دێتە کایەوە کە پێویستی بە وزەی چالاککردنی کەمتر ببێت.

سەرچاوە دەستکاری

  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».