ھاری کەین

یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی


ھاری ئێدوارد کەین (لەدایکبووی ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک ھێرشبەر بۆ یانەی تۆتنھام یاری دەکات و کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرایە. بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی جیھان دادەنرێت.[١][٢] ئەو ھەم گۆڵکاری یانەی تۆتنھام و ھەم ئینگلتەرایە، ھەروەھا دووەم گۆڵکاری یانەی پرێمەرلیگە.[٣] کەین زیاتر لە ٣٥٠ گۆڵی بۆ یانەکان و ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە. تا ئێستا لە دوو وەرزی یەک لە دوای یەک لە ٢٠١٥–٢٠١٦ و ٢٠١٦–٢٠١٧، ھەروەھا ٢٠٢٠–٢٠٢١، توانیویەتی سێ جار ببێتە گۆڵکاری پرێمیەرلیگ بە درێسی تۆتنھام.

هاری کەین
بە ئینگلیزیی بریتانیایی: Harry Kane
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٧-٢٨) ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٣ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
Walthamstow، شانشینی یەکگرتوو
وڵاتی وەرزشئینگلتەرا
ناوی کاتی لەدایکبوونHarry Edward Kane
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
بواری کارتۆپی پێ، national sports team
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
پەروەردەChingford Foundation School
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٩
ئەندامی تیپی وەرزشیبایەرن میونخ
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان9
بەشداربووە لەجامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
خولEnglish Football League، پرێمیەرلیگ
خەڵاتەکانMember of the Order of the British Empire

لە ٨٤یاری لەگەڵ ئینگلتەرا ٥٨ گۆڵی تۆمارکردووە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا و بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ی کرد. لە ساڵی ٢٠١٧ دوای ئەوەی وێن ڕوونی ماڵاوایی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد، وەک کاپتن دەستنیشانکرا.

بووە گۆڵکاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و پێڵاوی زێڕینی بەدەستھێنا و ئینگلتەرای گەیاندە پلەی چوارەم، کە بەرزترین ئاستیان بوو لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە.[٤] ھەروەھا ئینگلتەرای گەیاندە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ بەڵام لە بەرامبەر ئیتالیا دۆران لەگەڵ ئەوەش ئەمە یەکەم یاریی کۆتایی ئینگلتەرا بوو لە دوای ساڵی ١٩٦٦.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Harry Kane: Tottenham and England forward 'the best striker in the world', says David Villa". Sky Sports. Retrieved 27 June 2020.
  2. ^ "Ranked! The 10 best strikers in the world". FourFourTwo. 27 November 2019. Retrieved 27 June 2020.
  3. ^ Associated Press (20 August 2022). "Harry Kane Sets Premier League Record".
  4. ^ "World Cup 2018: Harry Kane wins Golden Boot". BBC Sport. 15 July 2018. Retrieved 15 July 2018.
  5. ^ Mendick, Robert (11 July 2021). "How England reached their first final in 55 years". The Telegraph. Archived from the original on 11 January 2022. Retrieved 13 July 2021.