گێڕەرەوە (یانەی شەڕ)

کەسایەتییەکی خەیاڵی

گێڕەرەوە کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە وەک کەسایەتی سەرەکی ناو ڕۆمانی یانەی شەڕی ١٩٩٦ی چەک پالاھنیک، دروستکراوەی فیلمی ١٩٩٩ بەھەمان ناوەوە، و کتێبە کۆمیکییەکانی یانەی شەڕ ٢ و یانەی شەڕ ٣ دەردەکەوێت. کەسایەتییەکە بێخەوی و کەسایەتییەکی لەتبووی ھەیە، و وەک ناو نەنراوێکی ھەموو کەس (بە «گێڕەرەوە» ئاماژەی پێکراوە لە فیلمەکەدا) باسکراوە لە ڕۆژدا، کە دەبێتە تایلەر دێردنی پڕشنگدار و شێواو لە شەودا لەکاتەکانی بێخەویدا.

گێڕەرەوە
تایلەر دێردن
کەسایەتیی یانەی شەڕ
یەکەم دەرکەوتنگەڕان بەدوای دڵخۆشی (١٩٩٥)
دوایین دەرکەوتنیانەی شەڕ ٣ (٢٠١٩)
دروستکراوە لەلایەنچەک پالاھنیک
بەرجەستەکراوە لەلایەنگێڕەرەوە:
ئێدوارد نۆرتن
تایلەر دێردن:
بڕاد پیت
دەنگگێڕەرەوە:
دەیڤ ویتنبێرگ
تایلەر دێردن:
جۆشوا لیۆنارد
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی خواستراو
  • سێباستیان
  • جۆو
  • جاک
  • کۆرنێڵایەس
  • ڕوپێرت
  • لێنی
  • تراڤیس
  • بەڕێز تەیلەر
  • ئۆزی
  • ھاریێت
ڕەگەزنێر
پیشە
  • ڕێکخەری ئۆتۆمبێل
  • دروستکەری سابوون
  • لێدەری فیلم لە سینەما
  • کارگوزار
  • بەڵێندەری سەربازی
ھاوسەرماڕڵا سینگەر
مناڵەکانجونیۆر

لە ٢٠٠٨دا، تایلەر لەلایەن گۆڤاری ئیمپایەرەوە ھەڵبژێردرا وەک باشترین کەسایەتی ناو فیلم،[١] کەمێک دوای ئەوە، یانەی شەڕ دەنگی پێدرا وەک دەیەم باشترین فیلم لەلایەن خوێنەرانی ئیمپایەرەوە.[٢]

دەرکەوتنەکان دەستکاری

فیلم دەستکاری

 
ئێدوارد نۆرتن لەڕۆڵی گێڕەرەوە (چەپ) و بڕاد پیت لەڕۆڵی تایلەر دێردن (ڕاست).

لە فیلمی ١٩٩٩ی یانەی شەڕ، کە لە ڕۆمانەکەی پالاھنیکەوە وەگیراوە و لەلایەن دەیڤد فینچەرەوە دەرھێندراوە، گێڕەرەوە لەلایەن ئێدوارد نۆرتنەوە بەرجەستەکراوە کاتێک تایلەر لەلایەن بڕاد پیتەوە ڕۆڵی گێڕدراوە.[٣] ئەکتەرەکان دەستیان بە خۆ ئامادەکردن کرد بۆ ڕۆڵەکە بە بەژداریکردن لە وانەی مستانی، گرتن،[٤] تایکواندۆ، و دروستکردنی سابوون.[٥][٦] پیت بڕیاریدا کە سەردانی پزیشکی ددان بکات بۆئەوەی پارچەی ددانی پێشەوەی لێبکرێنەوە بۆئەوەی کەسایەتی تایلەر ددانی ناڕێکی ھەبێت.[٧] پارچەکان گەڕێنراوەنەوە جێی خۆیان دوای تەواوبوونی بەرھەمھێنانی فیلمەکە.[٨]

بەرجەستەکردنی فیلمەکە بۆ گێڕەرەوە و تایلەر نزیکە لەوەی ڕۆمانەکەوە. لەگەڵ چەند جیاوازییەک. بەپێچەوانەوەی ڕۆمانەکەوە، دووانەکە لە گەشتێکی فڕۆکەوانیدا یەکدی دەبینن نەک لە کەنار دەریایەکی ڕووت، و بەرجەستەبوونی سینەمایی تایلەر کەس ناکوژێت، بەپێچەوانەوەی جۆرە ئەدەبییەکەوە. سەرەڕای ئەوەش، کاتێک لە ڕۆمانەکەدا گێڕەرەوە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی کۆتایی پێدێت، فیلمەکە بە گێڕەرەوە و مارلا کۆتایی دێت لە باڵەخانەیەک، کە دەڕواننە باڵەخانەکانی دیکە کە ئەتەقنەوە بەھۆی تەقینەوەکانی پڕۆژەی مەیھێم.

وەک ڕۆمانەکە، گێڕەرەوە ناوێکی نییە، ھەرچۆنێک بێت دەقەکە بە «جاک» ئاماژەی پێدەدات.[٩] کاتێک لە ڕۆمانەکەدا گێڕەرەوە بە «جۆو» بانگی خۆی دەکات لە پەڕەکانی ڕیدەرس دایجێستەوە، دروستکراوە فیلمییەکە جێی «جۆو» بە «جاک» دەگرێتەوە.

کایە ڤیدیۆیییەکان دەستکاری

لە کایەی ڤیدیۆیی ٢٠٠٤ی یانەی شەڕدا، دروستکراو لەلایەن گێنیون گەیمس و بڵاوکراوە لەلایەن ڤیڤێندی، گێڕەرەوە لەلایەن دەیڤ ویتنبێرگەوە دەنگی کراوە کاتێک تایلەر لەلایەن جۆشوا لیۆناردەوە دەنگی کراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sciretta, Peter (December 1, 2008). "Empire's The 100 Greatest Movie Characters of All Time". SlashFilm. Retrieved August 6, 2016.
  2. ^ "The 201 Greatest Movies Of All Time". Empire. January 2006. p. 98.
  3. ^ Petrikin, Chris (January 7, 1998). "Studio Report Card: Fox". Variety. Retrieved August 5, 2016.
  4. ^ Garrett, Stephen (July 1999). "Freeze Frame". Details.
  5. ^ Schneller, Johanna (August 1999). "Brad Pitt and Edward Norton make 'Fight Club'". Premiere.
  6. ^ O'Neill, Olivia (October 15, 2014). "Fight Club: 19 things you didn't know about the film". The Telegraph. Retrieved August 6, 2016.
  7. ^ Roger Cormier (December 18, 2015). "15 Things You Might Not Know About 'Fight Club'". Mental Floss. Retrieved January 2, 2017.
  8. ^ Nashawaty, Chris (July 16, 1998). "Brad Pitt loses his teeth for a "Fight"". Entertainment Weekly. Retrieved August 5, 2016. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Uhls, Jim; Fight Club screenplay; http://www.imsdb.com/scripts/Fight-Club.html

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری