گیڤاریزم
گیڤاریزم بیردۆزێکی شۆڕشی کۆمۆنیزم و ستراتیژییەکی سەربازییە لە شەڕی گەریلایی، کە پەیوەندی بە شۆڕشگێڕی ئەرژەنتینی مارکسیست-لینینیستی ئێرنێستۆ چێ گیڤارایە، کەسایەتییەکی پێشەنگی شۆڕشی کوبا کە باوەڕی بە بیرۆکەی مارکسیزم-لێنینیزم ھەبوو و بنەما و یاساکانی ئەو چەمکەی زیندوو کردەوە.[١][٢]
بەگشتی دەستکاری
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی کوبا لە ساڵی ١٩٥٩ بە سەرۆکایەتی گروپێکی گەریلایی شۆڕشگێڕ لە ژێر سەرپەرشتی فیدڵ کاسترۆ، وە ھاوکارە مارکسییەکەی کە لەدایکبووی ئەرژەنتین بوو، چێ گیڤارا ئایدۆلۆژیا و ئەزموونەکانی خۆی کردە مۆدێلێک لە سەرانسەری جیھاندا.[٣] وە ویستی ئاراستەی شۆڕشەکەی بەرەو بۆلیڤیا بەرێت، دواتر سەرکردایەتی پارتێکی چەکداری کرد لەو وڵاتە، تا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ گیڤارا دەستگیرکرا و گولەباران کرا، بەمەش بووە شەھیدی ھەردوو بەرەی کۆمۆنیستەکان و سۆسیالیستەکانیی جیھان.[٤]
ئایدۆلۆژیاکەی گیڤارا پەرە بە ھەڵگیرساندنیی شۆڕش دەدات بۆ ھەر وڵاتێک کە سەرکردەکەی لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی سەرمایەداری (ئەمریکا)ەوە پشتیوانی لێبکرێت و ستەم لە ھاوڵاتیانی بکات. گیڤاریزم باس لەوە دەکات کە چۆن دەتواندرێت بە شەڕی گەریلایی بەردەوام لە ناوچە غەیرە شاریەکاندا ببێتە ھۆی گرتنە دەستی دەسەڵات و لابردنی ستەمکاران.[٣]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ webmaster@youngpioneertours.com (2022-07-20). "What is Guevarism? - The Definitive YPT Guide". Young Pioneer Tours (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
- ^ "Guevarism", The Free Dictionary, retrieved 2023-07-18
- ^ ئ ا "Guevarism". MARX 200 (بە ئینگلیزی). 2017-02-22. Retrieved 2023-07-18.
- ^ "Polcompball Wiki". Polcompball Wiki (بە ئینگلیزی). Unknown. Retrieved 2023-07-18.
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
(help)