گڕکانناسی
لقێکی زەویناسی
گڕکانناسی[١] لقێکی زەویناسییە کە لێکۆڵینەوە لە گڕکانەکان، ژیلەمۆ، ماگما و دیاردە جیۆلۆجی، جیۆفیزیکی و جیۆکیمیایییە پەیوەندیدارەکان دەکات.[٢][٣]
گڕکانناسی | |
---|---|
بەشێکە لە | زەویناسی |
بوارەکانی خوێندن | volcanism |
جێبەجێکار | گڕکانناس |
گڕکانناس زەویناسێکە کە لێکۆڵینەوە لە چالاکیی تەقینەوەیی، پێکھێنانی گڕکانەکان و تەقینەوە ھەنووکەیی و مێژوویییەکانیان دەکات. گڕکانناسان زۆرجار سەردانی گڕکانەکان دەکەن (بەتایبەتی ئەوانەی چالاکن)، بۆ چاودێریکردنی تەقینەوە گڕکانییەکان و کۆکردنەوەی بەرھەمی تەقینەوەکان لەوانە تێفرا (وەک خۆڵەمێش یان بەردەپێ)، بەرد و ژیلەمۆ. یەکێک لە سەرنجە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوە پێشبینیکردنی تەقینەوەکانە؛ و لە ئێستادا ھیچ ڕێگەیەکی ورد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە نییە.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ «Volcanology»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی (ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣.
- ^ GEOLOGYSCIENCE (2019-01-07). "Volcanology " Geology Science". Geology Science (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-25. ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Volcanology | geology | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-25.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گڕکانناسی تێدایە. |