گوێزی ھیندی یان نارگیر ئەو میوەیەیە کە بە ڕەقی بەرگی دەرەوەی ناسراوە. وە ھەروەھا بەرزی درەختەکەی دەگاتە (٣٠م).

وێنەی گوێزی هندی

سوودەکانی دەستکاری

لە ماوەی دووگیانیدا پێداگری دەکریت لەسەر خواردنی گرینگ و وەرزش کردن و شێوە ژیانیکی تەندروست، بە پێی لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی رێژەیەکی زۆری ئاوی گوێزی ھیندی یەکێکە لەو کارە باشانەی کە ئافرەتێکی دووگیان ئەنجامی بدات بۆ تەندروستیەکی باشی خۆی و مندالەکەی.

بەپیی لێکۆڵینەوەیەک ئاوی گوێزی ھیندی دەوڵەمەندە بە ئەلیکترۆلیتەکان، کلۆریدەکان، مەگنیسیۆم، کالیسیۆم ڤیتامین (C) لەگەڵ رێژەیەکی مام ناوەند لە شەکر، سۆدیۆم و پرۆتین، بەو ھۆیەوە بەکارھێنانی ئەو خواردنەوەیە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی خۆراک بۆ ئافرەتانی دووگیان.

خواردنەوەی ئاوی گوێزی ھیندی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دەبیتە رێگر لە حالەتی رشانەوە و سەرە گیژەو قەبزی، رێگرە لە وشکبونەوەی لەش، بەرگری لەش زیاد دەکات و ھیلاکی کەم دەکاتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

زاگرۆس تیڤی[بەستەری مردوو]