گوڵی زەرد
ئەلبومێکی شەھریار جەمشیدی
گوڵی زەرد (بە فارسی: گلی زرد) ئەلبومێکی مۆسیقای کوردییە بە بەرھەمھێنانی شەھریار جەمشیدی.[١] دەنگبێژی ئەلبۆمەکە کاوە بابانە و شێعرەکانی بریتین لە چەن ھۆنراوەی کلاسیک و نوێی کوردییە. ئەلبۆمەکە بۆ گرووپی کەمانچە و ئامێرە زەربییەکان لەگەڵ گۆرانی بە شێوازی ئورکیستراڵ تۆمار کراوە.
گوڵی زەرد | ||||
---|---|---|---|---|
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن شەھریار جەمشیدی | ||||
بڵاوبوونەوە | پووشپەری ٢٠١٤ | |||
تۆماربوون | جۆزەردانی ٢٠١٢ | |||
شوێن | تاران، ئێران | |||
ستودیۆ | چکاد ھنر | |||
چەشن | ||||
ماوە | ٤٧:٤٦ | |||
بڵاوکەرەوە | آذر کیمیا | |||
بەرھەمھێنەر | شەھریار جەمشیدی | |||
کاتزانیی شەھریار جەمشیدی | ||||
| ||||
تاکەگۆرانییەکانی گوڵی زەرد | ||||
|
ماوەی ئەلبومەکەی ٤٧ خوڵەکە. ئەلبۆمی گوڵی زەرد بریتییە لە پێنج بەرهەمی گورانی، دوێتی ئاواز و کەمانچە لەگەڵ دوو سۆلۆی کەمانچە. مۆسیقاکەی لەسەر مۆسیقای کوردی و دەزگای ئێرانی بە شێوازی ئورکێستراڵ بۆ گرووپی کەمانچە دانراوە. ھۆنراوەکانی ئەلبۆمەکە بەرهەمی عەبدوڵڵا پەشێو، ھەژار, پیرەمێرد و ھاوڕێن.[٢][٣] [٤]
ھونەرمەندان دەستکاری
- کاوە بابان، گۆرانی
- فەربود یەدوڵاھی ئامێرە زەربیەکان
- شەھریار جەمشیدی، ئاوازدانەر و کەمانچە
- عەلیڕەزا جەواھیری، دەنگ و ستودیۆ
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ مازیار رەزایی. «گلی زرد» مجموعه موسیقی کردی منتشر شد (فارسی). موسیقی ما. سەردان لە ڕێکەوتی ٩-٧-٢٠١٤.
- ^ پەسار فایق. شەھریار جەمشیدی نوێترین کاری ھونەری خۆی بڵاودەکاتەوە (کوردی). ماڵپەڕی پەیامنێر. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤-١-٢٠١٨. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئەلبۆمی گوڵی زەرد. ماڵپەڕی بەندکەمپ. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤-١-٢٠١٨.
- ^ پانتا بەهرامی. رادیو زمانە، گلی زرد برای کوبانی (فارسی). رادیۆ زەمانە. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠-٢-٢٠١٦.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
ئەم ئەلبوم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |